Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:36

وادەی کردنەوەی دەروازەی سنووری پێشابوور ئاشکرا کرا

کوردستان TV
100%

ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە دەروازەی سنووری پێشابوور – سێمالکا لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەکرێتەوە.

ڕۆژی دووشەممە 05ـی 06ـی 2023 دەروازەی سنووری پێشابوور – سێمالکا دەکرێتەوە، ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان ئاماژەی بەوەش دا کە کردنەوەی دەروازەکە بەهەمان شێواز و سیستەمی پێشوو دەبێت.

دەروازەی نێودەوڵەتیی پێشابوور یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا، لە ڕێکەوتی 11ـی 05ـی 2023 داخرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.