Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 11:08

خولی ناوبژیوانانی یاری جۆدۆ به‌ كۆتاهات

کوردستان TV
100%


له‌ژێرچاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان، رۆژی هه‌ینی2ی6ی2023 كۆتایی به‌ خولی ناوبژیوانان هات. 
له‌ خوله‌كه‌دا ته‌واوی ناوبژیوانان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوون و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان به‌رێوه‌چوو. 
خوله‌كه‌ له‌ رۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی یه‌ك و 2ی 6ی 2023 له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، له‌ ماوه‌ی رۆژانی خولیشدا وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی و سكرتێری لێژنه‌ی ناوبژیوانانی عێراق عه‌لی سه‌گبان نوێترین زانیاری له‌سه‌ر یاسا و رێساكانی یارییه‌كه‌ بۆ به‌ به‌شداربووان روونكرده‌وه‌. 

له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر و سكرتێر و ئه‌ندامان له‌ یه‌كێتی ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان بروانامه‌ی به‌شداربوون  به‌ به‌شداربووان درا.

لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاروچالاكییه‌كانی به‌ بپشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌. 
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان
3ی6ی2023

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.