Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 10:45

وەزارەتی تەندروستی ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن بۆ تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم چەند بڕیارێک بۆ ڕێگری لەپەتای خوێن بەربوون دەردەکات.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نوسراوێكی فه‌رمیی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ته‌ندروستی له‌ پاریزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات، كه‌ بە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) ڕێكاری خێرا و پێویست بگرنه‌ به‌ر.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشت ڕاستکراو لە هەندێک پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگرێنەبەر:
1 . سەربرینی ئاژەڵان لە ماڵان بە هەموو شێویەك قەدەغەیە و سەربرین تەنها لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
2 . پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەر كردنی دهستكێشی لاستیك و جلی تایبەتی
خۆپارێزی لەكاتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئاژهڵ یان گوشت وخوێنەكەی بە شێوەی تەواو ولە کاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن .
3 . دوای سەر بڕینی ئاژهڵ دهبێت شوێنەكە پاكژ بكرێت بە بەكار هێنانی گیراوهی كلۆر ) 5 %( ) دهگیرێتەوه بە بەكارهێنانی فاس بە
ڕێژهی 6 % و ه ەر ب ەشیك فاس بۆ 11 ب ەش ئاو( وه ەر وهها بەهەمان شێو ه پاكژ كردنەوهی كەلوپەلی كە بەكارهاتووه لەكاتی
سەربڕینی و پارچەكردنی گۆشتی ئاژ هڵ .
4 . پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن و دەستکێش لە دەست بکەن و ئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری
نەبێت و تەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن
بکرێت بە ئاوى گەرم وسابوون و دواتر پاكژ كردنەوەى بە هەمان شێوە وەك خالى ٣، وکوڵاندنی گۆشت بەتەواو ی .
5 . لەبەر كردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕ هنگی كاڵ لەكاتی سەردانی ئ ەو شوێنانەی گەن ەكان تێدا بڵاو ه تاوەکو دیار بێت, هەروهها
بەكارهێنانی كرێمی تایبەت بە دوور خستنەوهی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ .
6 . بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی
ڕێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.
7 . چەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی
بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری درووست .
8 . جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییە گۆێزراوەکان.
9 . پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستی دروست.

ده‌قی نووسراو: 


کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.