Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 07:39

ڤیدیۆ.. ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر گیانیان لەدەستداوە بۆ 288 كەس بەرزبووەتەوە

کوردستان TV
100%

دوو بەرپرس لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایانگەیاند، ژمارەی گیان لەدەستدانی پێكدادانی دوو شەمەندەفەر لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان بەلایەنی كەمەوە بۆ 288 كەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 900 كەسیش برینداربوون، ئەمەش لەكاتێكدایە ترسی ئەوە هەیە زۆرێك لە ژێر داروپەردووەكاندا گیریان خواردبێت.
لەوبارەیەوە سودانشو سارانجی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای ئاگركوژێنەوەی ویلایەتی ئۆدیشا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "ئەو ژمارەیە لە زیادبووندایە .
رۆژنامەی Hindustan Times،بڵاویكردەوە كە لە ناوچەی بالاسۆری ئەو ویلایەتە شەمەندەفەرێكی نەفەرھەڵگری سەربە Coromandel Express و شەمەندەفەرێكی بارھەڵگر پێكیان دادا.
رووداوەكە كاتژمێر 19:20 خولەك بە كاتی ناوخۆیی لە نزیك وێستگەی شەمەندەفەری باھاناگا بازار روویداوە بەلایەنی كەمەوە بۆ 288 كەس بەرزبووەتەوە و زیاتر لە 900 كەسیش برینداربوون و ژمارەكەش لەزیادبووندایە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.