Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 21:00

ئەزموونە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 03ـی 06ـی 2023 تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12 ئامادەیی بەشەكانی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) دەستیپێكرد .
 لەوبارەیەوە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان هیوای ئەنجامێكی باش بۆ قوتابییان دەخوازێت و هەروەها ڕایگەیاند: پێویستە لە ماڵەوە و لە هۆڵی تاقیكردنەوەكانیش كەشێكی ئەرێنی و گونجاو بۆ قوتابییان فەراهەم بكرێت.
ڕاشیگەیاند: پێویستە تەواوی ڕێكارەكانی پشكنین ئەنجام بدرێت و ڕێنماییەكان جێبەجێ بكرێن، بۆ ئەوەی دادپەروەری بەدی بێت.
وەزیری پەروەردە لە ڕاگەیەنراوەكە ژمارەی ئەو قوتابییانەی كە مافی بەشداربوونیان لە تاقیكردنەوەكان هەیە، بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-
زانستی: 75 هەزار و 39 قوتابی،وێژەیی: 39 هەزار و 113 قوتابی،پیشەیی: 3 هەزار و 12 قوتابی،كۆی گشتی دەكاتە 117 هەزار و 364 قوتابی .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.