Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:23

لە سیدەکان تی ئێن تی بە پاسەوانانی سنووردا تەقیوەتەوە و پاسەوانێک گیانی لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ لە سیدەکان تی ئێن تی بە پاسەوانانی سنووردا تەقیوەتەوە و پاسەوانێک گیانی لەدەست داوە و پاسەوانێکی دیکەش بریندارە.

نزیک کاتژمێر 04:09ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 02ـی 06ـی 2023 تی ئێن تی بە پاسەوانانی سنووردا تەقییەوە، مەهدی داود پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەبارەی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: لە چیای ڕۆبی ڕواڵ دوو پاسەوانی سنوور لە کاتی ئەرکدا لە سنوری قەزای سیدەکان تی ئێن تی پێیاندا تەقییەوە.

ئیحسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان ناسنامەی ئەو پاسەوانانەی بۆ (کوردستان تیڤی) ئاشکرا کرد و گوتی: پاسەوانێکیان بەناوی ڕزگار عەبدولکریم حەمەدەمین گیانی لەدەست داوە و  پاسەوانێکی دیکەش سامان فەتاح مەغدید بریندار بووە.

قایمقامی قەزای سیدەکان ئاماژەی بەوەش دا کە تەرمی قوربانییەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە، بریندارەکەش بۆ چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی سۆران کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.