Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 23:12

ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی جیهانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستی پێ كرد و به ‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 3% به‌رز بووه‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی په‌سندكردنی پڕۆژه‌یاسای دیاریكردنی ڕیژه‌ی قه‌رزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بوو كه‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا په‌سندی كرد.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت دۆلارێك و 68 سه‌نتی هاته‌ سه‌ر، واته‌ به‌ڕێژه‌ی 2.3% نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه‌، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره‌ی ‌نه‌وت 74 دۆلار و 28 سه‌نتی ئه‌مه‌ریكییه‌.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه‌ و هه‌ر به‌رمیلێك 2.1 دۆلاری هاته‌ سه‌ر، واته‌ به‌ ڕێژه‌ی 3% به‌رز بووه‌وه‌ و ئێستا به‌ 70 دۆلار و 10 سه‌نته‌.

ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی نرخی نه‌وته‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ وه‌ته‌ی مانگی ڕابردوودا ڕوو ده‌دات و چاودێرانی ئابووری پێیانوایه‌ نرخه‌كه‌ی هێشتا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دا ده‌بێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.