به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕایگه‌یاند كه له دوو رۆژی داهاتوودا كه‌شوهه‌وای هاوینه ڕوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمانى هەرێم بە گشتى لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه، كه‌سناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى ڕۆژئاواى پارێزگاى دهۆک ئەگەرى نمەباران و هەورەبروسکە هەیە، بە تایبەتى لە کاتەکانى ئێوارەدا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەى ( 3-4 ) پلە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی، ئاراسته‌ی باش به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 36 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 37 پلەى سیلیزى
سۆران: 34 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.