به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاند كه تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر كراوه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕووداوه‌كه‌دا هیچ کەسێک لە هێزەکانی ئاسایش بریندار نەکراوە.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر هاتووه "هێزەکانمان لە بەریوەبەرایەتی ئاسايشی هەولێر لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک بە ناوی (ب. ن. م) کە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە بە پێی ماددەی 431 هەرەشەکردن".
هه‌روه‌ها هاتووه "لە کاتی هه‌وڵی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە، کەسێکی نزیکی ئەو تۆمەتبارە ڕووبەڕووی هێزەکانمان بۆتەوە بە ناوی (ها. ج. م)".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشیكرده‌وه كه "كه‌سه‌كه ئێستا لەلایەن هێزەکانمان دەستگیر کراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری سه‌ره‌كی (ب. ن. م).
ئاسایشی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه "هیچ کەسێک لە هێزەکانمان بریندارنەکراوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.