ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له گه‌ڕه‌كێكی سه‌نته‌ری شاری كه‌ركووك ئافره‌تێك به ڕێگه‌ی خواردنی ژهری مشكه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕووداوێكی دڵته‌زێن له گه‌ڕه‌كی شۆراوی شاری كه‌ركووك ڕووی دا ئه‌ویش خۆكوشتنی ئافره‌تێك بوو.
ڕاشیگه‌یاند: ئافره‌ته‌كه ناوی (ئـ. ن. ع) و ته‌مه‌نی 23 ساڵه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیاببووه‌وه و تووشی حاڵه‌تێكی ده‌روونی خراپ ببوو.
سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی ره‌حیماوه جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئافره‌ته‌كه خۆی له ڕێگه‌ی خواردنی ژه‌هری مشكه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌وان وه‌ك پۆلیسی ڕه‌حیماوه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه تا بگه‌نه زانیاری كۆتایی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.