Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:36

تەندروستی هەولێر دەنگۆی تۆماركردنی (150) حاڵەتی تای خوێنبەربوون رەتدەكاتەوە

ئەو ئامارە ژمارەی تووشبووانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە
کوردستان TV
100%

بڵاوكردنەوەی دەنگۆی تۆماركردنی (150) حاڵەتی تای خوێنبەربوون ، هیچ پەیوەندییەكی بە هەولێرەوە نییە و بەڵكو  ئەو ئامارە ژمارەی تووشبوانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند:بۆ گشت لایەك ڕوونی دەكەینەوە كە ئەمڕۆ لە بەشێك لەكەناڵەكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئامارێك بڵاوكراوەتەوە ،لەسەر ئەوەی كە گوایە (150) حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەهەولێر تۆماركراوە، ئەو ئامارە هیچ پەیوەندییەكی بە هەولێرەوە نییە و بەڵكو  ژمارەی تووشبووانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقە .
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە لە هەولێر تەنها دووحاڵەت هەبووە لەڕابردوودا كە لە سنووری ئیدارەی سۆران بووەو حاڵەتی دووەمیش لەهەولێر تۆماركراوە.


 

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.