جگەرەیەكی،( ویستن چێرچڵ)ی سەرۆك وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لە زیاد كردنێكی ئاشكرا دەفرۆشرێت.
جگەرەكەی چێرچڵ تەمەنی 80 ساڵە تائێستا لە نێو شوشەیەك هەڵگیراوە،نیاز وایە لە زیادكردنێكی ئاشكرا بفرۆشرێت.
بابزانین چیرۆكی ئەو جگەرە چیە؟
لە نێوان ساڵەكانی 1943 تا 1945 چێرچڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا سەردانی وڵاتی مەغریب دەكات ،لە ئێوارە خوانێكدا كە لەلایەن باڵوێزی بەریتانیای ئەوكات بۆچێرچڵ رێك خرابوو لە دوای نان خواردن، باڵوێزی بەریتانیا( سیۆنهویر بیرد) جگەرەیەك پێشكەش بە چێرچڵ دەكات ، نیوەی جگەرەكە دەكێشێت نیوەكەی تر دەداتەوە باڵوێزەكە، ئەویش بۆ یادگاری هەڵدەگرێت و پارێزگاری لێ دەكات دەیخاتە ناو شوشەیەكەوە.
لە ئێستادا نەوەكانی ئەو باڵیۆزە نیازان وایە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا ئەو نیو جگەرەی چێرچڵ بفرۆشن و پێشبینی دەكرێت نرخەكەی بگاتە 600 تا 900 جونەی ئیستەرلینی.
ژێدەر- روسیا ئەلیەوم
جگەرەیەكی "چێرچڵ" بە نرخێكی خەیاڵی دەفرۆشرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.