Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 06:41

ڕێژوان مەرجان گەشتێكی گۆرانی فۆلكلۆری لەگەڵ تیپی نەوای ھەولێر بڵاودەكاتەوە

کوردستان TV
100%

تیپی نەوای ھەولێر لە دوا بەرھەمی ھونەری خۆیدا، گەشتێكی گۆرانی فۆلكلۆرییان بە ستایلێكی نوێ بۆ ھونەرمەندی لاو ڕێژوان ھونەر مەرجان تۆمار كرد، كە چەپكێك لە گۆرانیە فۆلكلۆرییەكانی گەورە ھونەرمەندانی لەخۆوە گرتووە و تا ئێستاش ئەو بەرھەمانە لە گوێچكەی خەڵكی ھونەردۆستی كوردستان بە نەمری ماونەتەوە.
ڕێژوان مەرجان، لە بارەی گەشتە ھونەرییەكەوە ڕایدەگەیەنێت: دوای تۆماركردنی گۆرانی دایە، كە یەكێك بوو لەو بەرھەمانەی جێگەی خۆی لە دڵی ھەوادارانم كردەوە و وای لێكردم، كە كار بۆ گەشتێكی گۆرانی فۆلكلۆری بكەم و جارێكی تر گۆرانیە ڕەسەنەكان بە ستایلێكی سەردەمیانە بڵێمەوە و لە دەرفەتێكدا بڵاوی بكەمەوە، كە دڵنیام دەبێتە بەرھەمێكی بەپێز و پێشوازییەكی گەرمی لێوە دەكرێت، چونكە گۆرانییەكانی نێو ئەو گەشتە تا بە ئەمڕۆش دەكات ھەر زیندوون و لەگەڵماندا دەژین، بۆیە بڕیارمدا لەگەڵ تیپی نەوای ھەولێر، كە ھەریەك لە ھونەرمەندان فەرھەنگ غەفوور و وشیار واحید مەرجان سەرپەرشتی دەكەن، دەستمان كرد بە تۆماركردنی گەشتە ھونەرییە فۆلكلۆرییەكە و لەگەڵ ھەریەك لە ڕێنوار مەرجان و خاتوو ئیران لە پەڕەی تایبەتی خۆم لە یوتیوب بڵاوم كردووەتەوە و لە یەكەم ڕۆژی بڵاوبوونەوەشی پێشوازییەكی گەرم لەو گەشتە ھونەرییە كرا و بینەرێكی زۆری ھەیە.
لە كۆتایی قسەكانیشدا ئەوەی دركاند، كە ئێستا سەرقاڵی تۆماركردنی ھەشت تراكی نوێی موزیكییە بە عودەكەی دەستی و لە وڵاتی توركیا كارە ھونەرییەكانی جێبەجێ كردووە و دەیەوێت لە ئاییندەیەكی نزیك بڵاویان بكاتەوە.
 

کولتوور و هونه‌ر گۆرانی و مۆسیقا هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.