Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 12:25

دیارترین 7 نیشانەی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن ئاشكرا دەكرێت

کوردستان TV
100%

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن كێشەیەكی تەندروستی گەورەیە كە زۆربەی خەڵك دركی پێناكەن، چونكە زۆرجار هیچ نیشانەیەكی ئاگاداركردنەوەی نییە. 
لەوباریەوە دەسەڵاتی تەندروستی گشتی لە سعوودییە لە ڕێگەی ئەكاونتەكەیەوە لە پلاتفۆرمی “تویتەر” ڕایگەیاند كە دەبێت پەستانی خوێن بە بەردەوامی پشكنینی بۆ بكرێت، جا چ بە سەردانی نۆرینگەی پزیشك بێت یان خۆپێوانەكردن لە ماڵەوە.هەروەها زۆر گرنگە كە ئاگاداری نیشانەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بیت.
نیشانەكانیش بریتین لە: گوێ زرینگانەوە یان خوێنبەربوونی لووت،ئازاری سنگ و سەختی هەناسەدان،
فشار و دڵەڕاوكێی بەردەوام، كاڵبوونەوەی بینین،هێڵنج،سەرئێشەی توند،ناڕێكی لێدانی دڵ .
ڕێنماییەكانی خۆپاراستنیش لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەپێی وەزارەتی تەندروستی میسر بەم شێوەیە..
كەمكردنەوەی خوێ بۆ كەمتر لە 5 گرام لە ڕۆژێكدا، خواردنی زیاتری سەوزە و میوە ،ئەنجامدانی وەرزش،وازهێنان لە جگەرەكێشان، سنوورداركردنی خواردنەوەی كحول، سنوورداركردنی ئەو خۆراكانەی پڕن لە چەوری تێر ،كەمكردنەوەی فشاری دەروونی،هەروەها دەبێ بە بەردەوامی پشكنینی بەرزی پەستانی خوێن بكرێت.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.