Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:03

خولی ناوبژیوانی یاری جۆدۆ بۆ ناوبژیوانانی کوردستان بەرێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆی سبەی پێنجشەم1ی6ی2023، لە ژێر چاودێری لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی یەکێتی ناوەندی جۆدۆی کوردستان، خولی ناوبژیوانی یاری جۆدۆ بۆ ناوبژیوانان لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆکان دەست پێدەکات.

ڕاشیگەیاند: خولەکە کاتژمێر 2 ی پاش نیوەرۆ لەهۆڵی رۆشنبیری لەگەرەکی بەستەپیازە لەشاری هەولێر دەست پێدەکات و بۆ رۆژی هەینیش بەردەوام دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە عەلی سەگبان وانەبێژی نێودەوڵەتی و سکرتێری لێژنەی ناوبژیوانانی عێراقی له ماوەی ئەم دوو رۆژەدا نوێترین رێسا و یاساکانی ئێستای ئەم یارییە لە پالەوانێتییەکان بۆ بەشداربووان رووندەکاتەوە.

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان وەک دامەزراوەی وەرزشی هەرێمی کوردستان لە کاروچالاکییەکانی بە پالپشتی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێم بەردەوامە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.