Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:04

نوێنەری سەرۆکی حکوومەت بەشداریی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی بێوار خنسی کرد

کوردستان TV
100%

نوێنەری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31ـی 05ـی 2023 د. بێوار خنسی بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد، د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگوندی خنس بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی خوالێخۆشبوو د. بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت کرد.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئاماژەی بەوە دا کە کۆچکردوو ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەت بوو بۆکاروباری وزە، ھەروەھا یەکێک بوو لە کەسە بە توانا و ئەکادیمییەکان و لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و دڵسۆز بۆ خاک و نیشتمانەکەی بوو، خوای گەورە گیانی کۆچکردوو بە بەھەشتی خۆی شادی بکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.