Erbil 28°C شەممە 27 تەمووز 02:54

ڕیزبەندی بەهێزترین سوپاكانی جیهان بۆ ساڵی 2023 بڵاوكرایەوە

عێراق لە پلەی 45ی جیهان دایە
کوردستان TV
100%

ماڵپەڕی "Global Firepower" كە تایبەتە بە كاروباری سەربازی، ڕیزبەندی ساڵانەی بەهێزترین سوپاكانی جیهانی بۆ ساڵی 2023 بڵاوكردەوە و میسریش وەك بەهێزترین سوپای عەرەبی لە پێشەنگی ڕیزبەندییەكەدا بوو.
لە پۆلێنبەندی نوێدا سەبارەت بە لێكۆڵینەوە لە هێزی سەربازی 145 وڵات بۆ باشترین سوپای جیهان لە ساڵی 2023، میسر پلەی 14ی جیهانی بەدەستهێناوە،كە دەكاتە یەكەم لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی، دواتر سعوودییە لە پلەی 22ی جیهان و دووەمە لە جیهانی عەرەبی، پاشان جەزائیر پلەی 26ی جیهانی و سێیەمی جیهانی عەرەبی بەدەستهێناوە.
هەروەها عێراق لە پلەی 45ی جیهان و چوارەمی جیهانی عەرەبی و ئیمارات لە پلەی 56ی جیهان و پێنجەمی جیهانی عەرەبی، مەغریب لە پلەی 61ی جیهان و شەشەمی جیهانی عەرەبی دایە.
هەروەها سوریا-ش، لە پلەی 64ی جیهان و لە پلەی حەوتەمی جیهانی عەرەبی دایە ، تونس لە پلەی 73ی جیهان و هەشتەمی جیهانی عەرەبی، یەمەنیش لە پلەی 74 لە جیهان و نوچیەمی جیهانی عەرەبی دایە.
هاوكات سودان لە ڕیزبەندی 75ی جیهانی و لە پلەی دەیەمی جیهانی عەرەبی دایە، دوای ئەویش سوڵتانی عومان پلەی 76ی جیهانی و 11ی جیهانی عەرەبی، دواتریش كوێت لەپلەی 78ی جیهان و 12ی جیهانی عەرەبی بەدەستهێناوە.
هەروەها بەحرەین لە پلەی 79ی جیهان و 13هەمینی جیهانی عەرەبی دایە، لیبیا پلەی 80ی جیهان و 14هەمینی جیهانی عەرەبی، ئوردن لە 81هەمین جیهان و 15هەمینی جیهانی عەرەبی، دواجاریش لوبنان لەپلەی 111ی جیهان و 16هەمین جیهانی عەرەبی دایە.
لەسەر ئاستی جیهانیش، سوپای ئەمەریكا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە، دوای ئەویش سوپای ڕوسیا و چین لەپلەی دووەم و سێیەمدان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.