Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:53

تووشبوویه‌كی تای خوێنبەربوون لە هەولێر گیانی لە دەست دا

کوردستان TV
100%

تەندروستی هەولێر رايگەياند: حاڵەتێكی تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەولێر گیانی لەدەستدا .
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی5ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: به‌ر له‌ دوو ڕۆژ پێش ئێستا،  هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 19 ساڵ له‌ ڕه‌گه‌زی نێر ، سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و دەستبەجێ لە تاقیگەی گشتیی تەندروستیی ھەولێر پشکنینی بۆ کراوە و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەنجامەکە، پشکنینەکە رەوانەی بەغدا کراوە، بەڵام بەرلە گەڕانەوەی ئەنجامەکە، ھاووڵاتییەکە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان کەسەکە تەمەنی 19ساڵە و پیشەی گۆشتفرۆش بووە و دوای دەرکەوتنی نیشانەکانی بە تای خوێنبەربوون سەردانی فریاکەوتنی ناوەندی کردووە و ئەمڕۆش دوای مانەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەست دا.
نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە سێ بۆ حەوت رۆژ بەدیاردەکەون کە بریتییە لە بوونی تایەکی بەرز، ئازارێکی زۆر لە جەستە و ھەندێکجار سکچوون و رشانەوەی لەگەڵدا دەبێت و دواتر خوێنبەربوون دەست پێ دەکات بەجۆرێک خوێن لە دەم و لووتییەوە بەردەبێت و پاشان پەڵەی رەش لە پشتی تووشبووەکە دروست دەبێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.