Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 08:30

سلێمانی.. ئافرەتێکی ته‌مه‌ن 79 ساڵ بە تۆمەتی ئەنجامدانی سیحر و جادو دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%


به‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ سیحرو جادو و فریودانی‌ هاوڵاتیان، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 79 ساڵیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی5ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك‌و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌  دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ئه‌زمه‌ڕ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ هاوڵاتیانی‌ فریودابوو كاری‌ سیحرو جادوی‌ ئه‌نجامدابوو.
 پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیداو دوای‌ پشكنینی‌ ماڵی تۆمەتبار، ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر نوشته‌دا".
له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌" تۆمه‌تبار (ف، ج، ع) ته‌مه‌ن 79 ساڵ به‌بڕیاری‌  دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌". 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.