Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 03:57

جۆسێپ گواردیۆلا بە باشترین راهێنەری پرێمیەر لیگ دەستنیشان کرا

کوردستان TV
100%


راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچستەر سیتی، جۆسێپ گواردیۆلا بە باشترین راهێنەری وەرزی 2022-2023ی پرێمیەر لیگ (Premier League) دەستنیشان کرا.

بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن پرێمیەر لیگەوە بڵاوکراوەتەوە، لەو دەنگدانەی ئەنجام دراوە، جۆسێپ گواردیۆلا دەنگی زیاتری لە هەر یەک لە مایکڵ ئارتێتا (ئەرسناڵ)، ئونای ئیمری (ئەستۆن ڤێلا)، ئیدی هۆو (نیوکاسڵ)، رۆبێرتۆ دی زێربی (برایتۆن) و مارکۆ سیلڤا (فولهام) بەدەستهێناوە و بە شایستەی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی دانراوە.

جۆسێپ گواردیۆلا بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە بووە براوەی خەڵاتەکە بۆ جاری چوارەم، بەوەیش پێش جۆس مۆرینۆی پورتوگالی و ئارسینی وینگەری فەڕەنسی کەوت کە یەکی سێ جار خەڵاتەکەیان بەدەستهێناوە.

سێر ئەلێکس فیرگوسن بە بەدەستهێنانی خەڵاتەکە بۆ 11 جار، توانیوێتی پارێزگاری لە پێگەکەی بکات کە وەک راهێنەر زۆرترین جار ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.