Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 10:19

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێم راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌م راگه‌یاندرا. 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م31ی5ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور، ئەگەرى دروست بوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان  هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ، لە ماوەیەکى کورتخایەنيش کۆتايى دێت   . ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .
 راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ هەندێ ناوچە کەمێک بەرزدەبێتەوە   . 
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" سبه‌ی پێنجشه‌م 1ی6ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و پەڵە هەور هەندێ ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:  36 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 35 پلەى سیلیزى
دهۆک: 35 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 39 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 37 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  35 پلەى سیلیزى
سۆران:  34 پلەى سیلیزى
گەرمیان:  39 پلەى سیلیزى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.