Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:09

شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانى ئێران دەکات؛ بزانە هۆکاری سەردانەکە چییە

کوردستان TV
100%

شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات، بۆ پتەوکردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.

سبەی چوارشەممە 31ـی 05ـی 2023 شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە ئێران، لەمبارەیەوە ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: لەپێناو پتەوکردن و پەرەپێدانى پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و هەماهەنگیی زیاتر و بە مەبەستى بەرفراوانکردنى بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکان و بە هێزکردنى جوڵە و ڕه‌وشی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئێران لە دەروازەی سنوورییەکان، شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات.

سەبارەت بە ئەندامانی شاندەکە ڕاشیگەیاند: شاندەکە پێکهاتووە لەسەرجەم پارێزگار و سەرپەرشتاری ئیدارە سەربەخۆکان و ژوورە بازرگانییەکان، بە فەرمی سەردانى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەکەن.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە شاندەکە لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ کاروباری بازرگانی و پارێزگارانی (ئازەربایجانى ڕۆژئاوا "ئورمیە"، کرماشان، سنە) بۆ ئەو مەبەستە دیدار و کۆبوونەوەیان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.