Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 21:22

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، هەموو هەوڵەکانیان خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کاتی یاسایی خۆیدا بکرێت، دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئەوەی گرنگە بۆ پارتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 05ـی 2023 مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لای هەموولایەک ئاشکرایە کە پارتی دیموکراتی کوردستان لە کاتی یاسایی و کۆتایی خوولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن لەکاتی یاسایی خۆیدا.

ڕاشیگەیاند: بۆ ئەم مەبەستەش لە کۆبوونەوە و سەردانی لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسی داوای هەنگاوی جدی لێکردن بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردن بە گوێرەی تەوقیتاتی یاسایی دیاریکراو.

مەحموود محەمەد باسی لەوەش کرد کە "ئێستاش ناگەڕێینەوە بۆ باسکردنی هەنگاوەکان و بە خەمەوەبوونمان بۆ پڕۆسەکە، بەڵکو داوا لە هەموو لایەنەکان و هاووڵاتییانی کوردستانیش دەکەین هەریەکە و بە ئەندازەی بەرپرسیاریەتی خۆی هاوکار و ڕێخۆشکەربن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد، هەروەها داوا لە حکوومەت و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین هەنگاوی پێویست بهاوێژن بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە."

گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە ئەوەی بۆ پارتیمان گرنگە ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.