Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 08:58

تایەی ئۆتۆمبێل بە گەنجێکدا تەقییەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە سنووری قەزای کەلار کەسێک لە کاتی هەواکردنە ناو تایەی ئۆتۆمبێل، تایەکە تەقییوەتەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بە ناحییەی قۆرەتوو، تەرمی هاووڵاتییەک بەناوی (ئیسماعیل ئەنوەر مەحموود) لەدایکبووی 1995 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەر بە قەزای کەلار هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.

ڕاشیگەیاند: بەپێی گوتەی کەسوکاری ناوبراو لە گوندی ساڵح ئاغا دووکانی فرۆشتن و گۆڕینی تایەی  ئۆتۆمبێلی هەیە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتێکدا ویستوویەتی هەوا بکاتە تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە لە جۆری بارهەڵگر (بەڕاد)، تایەکەی پێداتەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا توێکاری بۆ تەرمی ناوبراو کراوە و پۆلیس لەسەر چۆنییەتی ڕووداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.