Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 14:57

یاری کۆتایی خولی ئەوروپا له‌ نێوان سێڤیلیا و رۆما به‌رێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


 یانەی سێڤیلیای ئیسپانی کە سەرکەوتووترین یانەی خولی ئەوروپا (UEFA Europa league)یە، هەوڵ دەدات بۆ جاری حەوتەم نازناوەکە بەدەستبهێنێتەوە.

کۆمەڵەکانی خولی ئەورووپا کە کۆمەڵەی پلە دووی تۆپی پێی ئەوروپایە لەسەر ئاستی یانەکان لە ساڵی 1955دا و لەژێر ناوی جامی پێشانگاکانی شارەکان دەستی پێ کرد.

کۆمەڵەکە کە لە وەرزی 1971-1972ەوە ناوی جامی یەکێتیی ئەوروپا وەرگرت لە وەرزی 2009-2010ەوە تا ئێستا، وەک خولی ئەوروپا (UEFA Europa league) ساز دەکرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 31ی5ی2023، كاتژمێر 10ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یاری کۆتایی لە یاریگای پوسکاس لە بوداپێست پایتەختی هەنگاریا ئەنجام دەدرێت، تیایدا یانەی سێڤیلیای ئیسپانی و یانەی رۆمای ئیتاڵی رووبەڕووی یەک دەبنەوە.

سێڤیلیا کە خاوەنی نازناوی جامەکەیە لە ساڵانی 2006، 2007، 2014، 2015، 2016 و 2020، هەوڵ دەدات بۆ بەدەستهێنانی حەوتەمین نازناوی پاڵەوانێتیەکە.

رۆما کە وەرزی رابردوو براوەی خولی کۆنفرانسی ئەورووپا بوو لە دوای 32 ساڵ جارێکی دیکە گەیشتووەتە یاری کۆتایی و لە هەوڵی بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی پاڵەوانێتی خولەکەیە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.