Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 03:22

هەوڵی بە بەقاچاخبردنی زیاتر لە 37 هەزار دۆلار پووچەڵكرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی گشتی گومرگی عێراق ڕایگەیاند كە هەوڵێكی بەقاچاخبردنی زیاتر لە 37 هەزار دۆلاریان پووچەڵكردووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا هاتووە، ناوەندی گومرگی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە توانیان هەوڵێكی قاچاخی دراوی بیانی (37 هەزار و 500) دۆلاری ئەمریكی پووچەڵبكاتەوە، كە گەشتیارێكی ئۆكراینی لە جانتاكەيدا حەشاریدابوو.
ئاماژەی بەوەشكردووە،پرۆسەی كۆنتڕۆڵكردنەكە لەڕێگەی هاریكاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لە فڕۆكەخانە و بە پاڵپشتی پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.