Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 00:05

وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراو ده‌ڕه‌خسێنێت

کوردستان TV
100%


وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەرفەت بۆ دەرچوانی دانەمەزراو دەڕەخسێنێت و کۆمەڵێک هەلی کار ڕادەگەیەنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م30ی5ی2023"  وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی  کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کۆمەڵێک لە دەرچوانی دانەمەزراو ڕادەگەیەنین  بە شێوەی گرێبەستی نا حکومی لەگەل رێکخراوە نێودەولەتیەکان کە کار و چالاکی ھاوبەش لەگەڵ وەزارەتمان ئەنجام دەدەن لە (خانەکانی مندالانی بێسەرپەرشت و پیر و پەککەوتان و سەنتەرەکانی مندالان و مالەکانی دالدەدانی ئافره‌تانی ھەرەشە لێکراو و سەنتەرەکانی ڕاھێنان)بۆ زیاتر خزمەت کردنی دامەزراوەی کۆمەڵایەتییەکان.
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" پاش دیاری کردنی لیژنەیەکی تایبەت بۆ وەرگرتنی فۆرم و چاوپێکوتن  بە مەبەستی دامەزراندن، لە کۆبوونەوەی    ڕۆژی 29ـی مایس 2023، بە میکانزمێکی گونجا و ڕوون بڕیاری لەسەردرا تا شایستەرین دیاری بکرێت بەو جۆرەی لەخوارەوە هاتووە:
1- پێویستە خوازیار تەمەنی لە 40ساڵ زیاتر نەبێت.
2- پێویستە خوازیار دانیشتووی (سەنتەری شاری ھەولێر) بێت.
3- پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست داواکاری دامەزراندنی رەت دەکرێتەوە.
4- نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.
5- ئارەزومەند پێویستە بەڵگەنامەکانی ( ئەصڵی و کۆپی کراو) لە ڕۆژی سەردان کردنی ئامادەبکات ( کارتی نیشتیمانی ، کارتی زانیاری ، پشتگیری موختاری گەڕەک ،  بڕوانامە یان پشتگیری دەرچوون) .
6- پێویستە خوازیار زمانی ئینگلیزی بزانێت و توانای (نوسین، خوێندنەوە، قسەکردن) ھەبێت.
7- پێویستە خوازیار توانای بەکارھێنانی کۆمپیوتەری ھەبێت.
8- پڕۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری دامەزراندن (سیڤی) بە چەند قۆناغێک دەبێت .
له‌ به‌ شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووه‌" قۆناغی یەکەم / دەرگای پێشکەش کردنی داواکاری دامەزراندن ڕاستەوخۆ دەبێت لە نوسینگەی تایبەتی وەزیر بۆ ماوەی یەک ھەفتە پاشان بەڵگەنامەکانی لەگەڵ هاوپێچ بکرێت لە ناو فایلێک ، لە ڕۆژی سێشەممە ، 30ـی 5ـی2023 لە کاتژمێر 8:30 تا 01:00ی پاش نیوه‌ڕۆ، لە دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی ــ شەقامی گشتی شۆرش.
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌" له‌ قۆناغی دووەم ، لەلایەن لیژنە تایبەتمەند چاوپێکەوتن و خاڵ بەندی دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنی کەسانی شایستە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.