Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:40

ئافرەتان زیاتر لە پیاوان دەژین.. نهێنییە سەرەكییەكانی تەمەن درێژی چییە ؟

کوردستان TV
100%

بۆچی سروشت لە بەرژەوەندی ئافرەتاندایە و چۆن پیاوان دەتوانن تەمەنیان درێژ بكەنەوە؟ لەوبارەیەوە پزیشكانی پیری، ڤلادیمێر خاڤینسۆن و سڤێتلانا ترۆفیمۆڤا، وەڵامی ئەم پرسیارانە دەدەنەوە.
ئەو دوو پزیشكە ئاماژەیان بەوە كردووە كە بەپێی ئامارەكان ئافرەتان لە هەموو وڵاتانی جیهان زیاتر لە پیاوان دەژین و هۆكاری سەرەكیش بۆ ئەمەش ئەوەیە كە مرۆڤ 23 جووت كرۆمۆسۆمی هەیە، كە 22 جووت كرۆمۆسۆمی بۆ هەموو كەسێك لەسەدا 100 یەكسانە. سەبارەت بە كۆتا جووتە كرۆمۆسۆمەكان، جیاوازە، بەو پێیەی جووتە كرۆمۆسۆمەكان لە ئافرەتان لە دوو (Х Х)پێكدێت و لە پیاواندا لە Х و У پێكدێت و لێرەدا جیاوازی سەرەكییە.
ئەنجامی توێژینەوەیەكی زانستی كە لەلایەن زانایانی زانكۆی ساوس وێڵزی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە، كە 229 زیندەوەری لەخۆگرتبوو بۆ هەڵسەنگاندنی تەمەنی درێژی مێینەكان و نێرەكان، دەركەوتووە كە تێكڕای تەمەنی مێینەكان لە هەموو جۆرەكانیدا بە ڕێژەی لەسەدا 17 زیاترە لە تێكڕای تەمەنی چاوەڕوانكراو لە نێرەكان.
بەهۆی جیاوازی جینەكانی نێوان نێر و مێ، هۆرمۆنە سێكسییەكان لە ژن و پیاویشدا جیاوازن، وەك چۆن لە پیاواندا هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن زاڵە و لە ئافرەتیشدا هۆرمۆنی ئیسترۆجین، هەرچەندە هەردوو هۆرمۆنەكە لە جەستەی نێر و مێدا هەن بەڵام بە بڕی جیاواز.
لەگەڵ تەمەندا ئاستی هۆرمۆنە سێكسییەكان دەگۆڕێت: لە پیاواندا ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن كەم دەبێتەوە و ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاد دەكات. ئەمەش بە تایبەتی پەیوەندی بە گەشەكردنی نیشانەكانی گۆڕانكاری خۆراكەوە هەیە .
بەگوتەی ئەو پسپۆڕانە، هۆكارەكانی ناهاوسەنگی هۆرمۆنەكان بریتین لە: فشاری دەروونی، كەم خەوی، خۆراكی هەڵە، ژینگە، خووی خراپ، دانیشتنی درێژخایەن، كەمی چالاكی جەستەیی.
زۆرێك لە توێژەران پێیان وایە خانمان بەختەوەرترن چونكە ئیسترۆجین كاریگەری لەسەر چالاكیی تێلۆمیراز هەیە و كاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی دەبێت.
ئەو دوو شارەزایە ئامۆژگاری هەموو ئەو كەسانە دەكەن كەئەگەر دەیانەوێت ماوەیەكی زۆر بژین،دەبێ شێوازی ژیانیان بگۆڕن، چونكە ئەمە یەكێكە لە نهێنییە سەرەكییەكانی تەمەن درێژی.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.