Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 09:58

ئه‌مشه‌و تا به‌یانی به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری هه‌ولێر داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێرانی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و تا به‌یانی به‌شێكی شه‌قامی 60 مه‌تری شاره‌كه‌ داده‌خرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە کاتژمێر 12ی ئه‌مشەو تاکو کاتژمێر 7ی بەیانی سبه‌ی به‌شێكی شەقامی 60 مەتری ئه‌و به‌شه‌ی دەکەوێتە نێوان چێشتخانەی ئەبوو شهاب تاکو بەرزەپردی شۆڕش داده‌خرێت.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری داخستنه‌كه‌ش هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: تیمەکانی ئەندازەی هاتووچۆی هەولێر كاری هێڵكاری بۆ ئه‌م به‌شه‌ی شه‌قامه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی له‌ هاووڵاتییان و شوفێران كرد هاوکاری تیمەکانیان بن و بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتووچۆ و فسفۆرەکان ڕێڕەو بگۆڕن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.