Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 16:59

ئەم خۆراکانە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش بەسوودن

کوردستان TV
100%

لێکۆڵینەوەکان ئاشکرای دەکەن کە ڕیشاڵی سەوزە و میوە یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش و دابەزاندنی ئاستی کۆلیسترۆڵ و ڕێکخستنی شەکری خوێن و باشترکردنی هەرسکردن، بۆ ئەمەش ئاماژەیان بە چەند سەوزە و میوەیەک داوە کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (She finds)، توور، سێو، چەرەزات و گێلاس لە باشترین خۆراکەکانن بۆ دابەزاندنی کێش و باشترکردنی کۆئەندامی هەرس، بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ، ئەوەش خراوەتەڕوو کە بۆیە پێشنیاری ئەم خواردنانە دەکەن، چونکە کالۆریان کەمە و دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و دژە ئۆکسێنەر.

باس لەوەش کراوە کە یەکەم خۆراکی دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ کە لەلایەن شارەزایانەوە پێشنیاری دەکرێت بریتییە لە توور، چونکە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس وەک ئاوسانی گەدە و هەوکردنی گەدە و غازات، هەروەها یارمەتیدەرە لە ڕێکخستنی تەندروستی ڕیخۆڵەکان و هێشتنەوەی لەش بە شێداری.

لەبارەی سێویش ئاماژە بەوە دراوە کە سێو میوەیەکی پڕە لە ماددەخۆراکییە پێویستەکان بۆ دابەزاندنی کێش و دژە ئۆکسێنەر بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن و زیادکردنی بەرگری لەش و لابردنی کۆلیسترۆڵ و چەوری لە لەش و کەمکردنەوەی زیادەڕۆیی لە خواردن.

سەبارەت بە چەرەزات کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی کێش، شارەزایان پێشنیاری ئەو کۆمەڵەیە دەکەن کە پێی دەوترێت "Trail Mix"، چونکە ڕیشاڵ و پرۆتینی تێدایە و وادەکات لەنێوان ژەمەکاندا هەست بە تێربوون بکەیت، هەروەها بە خواردنێکی کەم و دەوڵەمەند بە ڕیشاڵ دادەنرێت بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت کێشی لەشی دابەزێنێت.

خۆراکێکی دیکەش بۆ دابەزاندنی کێش گێلاسە، شارەزایان ئاماژەیان بەوە داوە کە گێلاس وادەکات هەست بە تێربوون بکەیت، ئەمەش ئەگەری زیادەڕۆیی لە خواردن کەم دەکاتەوە، ئەم میوەیە تەندروستی کۆئەندامی هەرس باشتر دەکات و یارمەتیت دەدات لە شەواندا بەباشی بخەویت.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.