Erbil 15°C سێشەممە 16 نیسان 01:07

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێوه‌كاری دیاری كورد (جه‌مال به‌ختیار ) لادرا

کوردستان TV
100%

مه‌راسیمی په‌رده‌ لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێوه‌كاری دیاری كورد (جه‌مال به‌ختیار ) له‌ پاركی هه‌واری شاری سلێمانی به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان و هاوڕێیان و كه‌سووكاری به‌رێوه‌چوو.
 له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا وتاری دامه‌زراوه‌ی كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌و وتاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد لقی سلێمانی له‌لایه‌ن مامۆستا (عه‌لی جۆڵا)ه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌، دواتر وتاری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌لایه‌ن (نیاز نوری) نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندان پێشكه‌ش كرا، پاشان له‌لایه‌ن هاوڕێیان و كه‌سووكاری هونه‌رمه‌نده‌وه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری شێوه‌كار (جه‌مال به‌ختیار) لادرا كه‌ له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز (عومه‌ر جه‌میل)ه‌وه‌ داڕێژرابوو، دواتر وتاری بنه‌ماڵه‌ له‌لایه‌ن (به‌ختیار سه‌عید)ه‌وه‌ خوێندرایه‌وه‌و كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هێنرا..

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.