Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 06:46

نرخی نەوت بەرزبووەوە

کوردستان TV
100%

نرخی نەوت لە سەرەتای کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیادا بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای ڕێککەوتنی سەرکردەکانی ئەمریکا لەسەر دانەوەی قەرزەکانی حکوومەت.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 05ـی 2023 نرخی نەوتی خاوی برێنت 61 سەنت بە ڕێژەی 0.8% بەرزبووەوە، واتە بۆ هەر بەرمیلێک بە 77 دۆلار  و 56 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هاوکات نرخی نەوتی خاوی تەکساس بە ڕێژەی 68 سەنت کە دەکاتە 0.9% بەرزبووەتەوە و هەر بەرمیلێک بە 73 دۆلار 34 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و کیڤن مەکارتی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، گەیشتنە ڕێککەوتنێک بۆ قەرزی زیاتر بە مەرجی کەمکردنەوەی خەرجییەکان، هاوکات دوێنێ یەکشەممە، ئەندامانی دیموکرات و کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران پشتگیریان بۆ ڕێککەوتنەکە دەربڕی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.