Erbil 36°C سێشەممە 17 ئەیلوول 16:21

میدیاكانی توركیا: ئه‌ردۆغان به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ فه‌رمی به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌‌.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستی پێ كرد و كاتژمێر 17:00 به‌كاتی توركیا پڕۆسه‌كه‌ كۆتایی هات.

میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه: تا ئێستا رێژه‌ی زیاتر له‌ 99%ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌ و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ پێش ڕكابه‌ره‌كه‌ی كه‌مال كڵچدار ئۆغلو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ملـله‌ته‌وه‌یه‌.

میدیاكانی توركیا هه‌روه‌ها بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌ جیاكراوه‌كان، ئه‌ردۆغان له‌ یازده‌مین هه‌ڵبژاردنی به‌دوای یه‌كدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڵبژێردراوه‌ته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ تا ئێستا رێژه‌ی 99.11%ی ده‌نگه‌كان جیاكراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ش به‌مشێوه‌یه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ربژێری هاوپه‌یمانی جمهوور رێژه‌ی 52.14% ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌مال كڵچدار ئۆغلو به‌ربژێری هاوپه‌یمانی ملـله‌تیش رێژه‌ی 47.86%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.