Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:13

بکوژانی ئەو هاووڵاتییە دەستگیر کران کە ئەمڕۆ لە باخەکەیدا کوژرا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لەناو باخەکەیدا لەلایەن سێ چەکداری نەناسراوەوە کوژرا، پۆلیسی کەرکووک دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ـی 05ـی 2023 ئارام عاسی کە خاوەن کۆمپانیایەکی نەوتە لەناو باخەکەی خۆیدا کوژرا، پۆلیسی کەرکووک ڕایگەیاند: بکوژەکانی ئارام عاسی دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوە دا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمی دژەتاوان و هێزەکانی هەواڵگری و هێزە هاوبەشەکانی دیکە تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستگیر کران، کە خەڵکی شارەدێی مولتەقا (مەلا عەبدوڵا)ـن.

پۆلیسی کەرکووک هیچ زانیارییەکی لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەکە نەخستووەتەڕوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.