Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:56

ئۆكڕاینا داوای 48 فڕۆكەی "F-16" لەئەمریكا كردووە كە بەهاكەی 5 ملیار دۆلارە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی دی پی ئەی ئەڵمانی، وەزارەتی بەرگری ئۆكڕاینا هیوای خۆی بۆ 48 فڕۆكەی جەنگی ئێف 16ی ئەمریكی دەربڕیوە كە هاوكار بن لە ڕزگاركردنی وڵاتەكەی لە دەستی ڕووسەكان.
بەڵام ئەم هیوایەی ئۆكڕاینا زۆر قورسن، چونكە ڕەنگە نزیكەی 5 ملیار دۆلاری ئەمریكی تێبچێت.
دوێنێ مارك میلی، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا گوتی  10 فڕۆكەی "ئێف 16" ملیارێك دۆلار تێدەچێت،ئەگەر قسەكانی لێكبدەیەوە، ئەوا ڕەنگە 48 فڕۆكە 5 ملیار دۆلاری تێبچێت، بەڵام پێناچێت پنتاگۆن لەم كاتەدا ئامادە نەبێت بۆ ئەو تێچوونە.
شایانی باسە دەسەڵاتدارانی ئۆكڕاینا هیوایەكی زۆریان بۆ بەدەستهێنانی فڕۆكەی ئێف 16 هەیە ، چونكە زۆربەی فڕۆكە جەنگییە ئاسمانییەكانی ئێستای كۆنە و بۆ سەردەمی سۆڤیەت دەگەڕێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.