Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 02:35

لە قەزای شێخان بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ کەسێک گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لە قەزای شێخان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تۆیۆتا کۆنترۆڵی لەدەست دا و وەرگەڕا، پاشان ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت، بەهۆیەوە شوفێرەکە گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 26ـی 05ـی 2023 لە قەزای شێخان ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا، ئیسکان ڕەمەزان، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین، لەسەر ڕێگەی مووسڵ- شێخان، لەنزیک چواریانی شێخان بەرامبەر سایلۆی شێخان، ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کۆنترۆڵی لەدەست دا و بەهۆیەوە وەرگەڕا.

ڕاشیگەیاند: دواتر ئۆتۆمبێلەکە گڕی گرت و شوفێری گیانی لەدەست دا کە تەمەنی 35 ساڵ بوو، خەڵکی گوندی بەرازیە لە بناری چیای مەقلووب سەر بە قەزای شێخان.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمی ئەو کەسەیان گواستەوە کە لە ڕووداوەکە گیانی لەدەست دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.