Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:00

لە سویسڕا هێرشکرایەسەر باڵیۆزخانەی عێراق

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبارەی هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی عێراق لە سویسڕا هاتەدەنگ و سەرکۆنەی دەکات، داواس لە  لایەنە پەیوەندیدارەکانی وڵاتەکە دەکات ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن.

ئەمڕۆ هەینی 26ـی 05ـی 2023 وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: سەرکۆنەی ئەو هێرشە دوژمنکارانەیە دەکەین کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کرایەسەر باڵیۆزخانەی عێراق لە شاری بێرن لە سویسڕا، کە ترس و دڵەڕاوکێی لای کارمەندانی باڵیۆزخانە و ئەو هاووڵاتییانەی لەناو باڵەخانەکەدا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کاروبارەکانیان لەوێ بوون، دروست کردووە.

ڕاشیگەیاند: سەرکۆنەکردنی ئەم کردەوە و هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەر تێکدانێک کە کاریگەری لەسەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان هەبێت، دووپات دەکەینەوە، بەتایبەت ئەو هێرشانەی ئاسایش و ڕێز دەکەنە ئامانج، داوا لە لایەنی سویسڕی دۆست دەکەین کە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتباران و ڕوونکردنەوەی پێویست لەبارەی ئەو هێرشەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتییەکان، پابەندبوون بە ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان، بەتایبەت ڕێککەوتننامەی ڤیەنا بۆ ڕێکخستنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەکاتەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکە وەزارەتی دەرەوەی عێراق سوپاسی دەسەڵاتدارانی سویسڕا دەکات بۆ دەستێوەردانی خێرا و بەپەلەیان لە کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ نوێنەرایەتی عێراق.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.