به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه دوو كارمه‌ندی پۆلیسیان به‌شێوه‌ی جیا و له دوو كاتی جیاواز پاره ده‌دۆزنه‌وه، دوای به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان ڕاده‌ستیان ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دوو کارمەندی هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ لە دوو کاتی جیاوازدا پارە ده‌دۆزنه‌وه و دوای بەدواداچوون و دۆزینەوەی خاوەنەکانیان، پارەکان ڕاده‌ستیان ده‌كه‌نه‌وه.
گوتیشی: سه‌ره‌تا رەنجدەر عەلی بڕی 600 هەزار دیناری ده‌دۆزێته‌وه، دوای بەدواداچوونه‌كان دەرکەوت هی ژنێکی بەساڵاچووە و دوای وەرگرتنی مووچەکەی لەبەردەم بانکی قەڵادزێ لێی کەوتووە، دواتریش پارەکەی رادەستکرایه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له رووداوێكی تردا سدیق محەمەد لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەڵادزێ بڕی ملیۆنێك و 200 هه‌زار دینار ده‌دۆزێته‌وه، دوای بەدواداچوون دەرکەوت كه هی هاووڵاتییەکە لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە و دوای ئەوەی ئاڵوگۆڕی بەدراوه‌كان کردووە، پارەکەی لێ کەوتووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كارمه‌نده‌كه‌ی پۆلیس دوای دۆزینه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی، پارەکەی ڕاده‌ست كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.