Erbil 30°C شەممە 20 تەمووز 05:49

نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت: داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی NRT تۆمار ده‌كه‌ین

کوردستان TV
100%

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی خه‌یاڵاوی و درۆ و چه‌واشه‌كاری، داوای یاسایی له‌سه‌ر كه‌ناڵی NRT تۆمار ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "کەناڵی NRT سەر بە شاسوار عەبدولواحید، لە درێژەی چەواشەکارییە بەردەوامەکانی، ئەمڕۆ شتێکیان بڵاوکردووەتەوە گوایا بەڕێز سەرۆکی حکوومەت بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ دامەزراندنی کەناڵێک تەرخان دەکات!".

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند "ئێمە لە کاتێکدا ئەم بانگەشە هەڵبەستراوە بە تەواوی ڕەت دەکەینەوە کە هیچ بنەمایەکی نییە و دروستکراوی خەیاڵی خاوەنی ئێن ئاڕ تییە، داوا دەکەین خاوەنی ئەم کەناڵە چەواشەکارە، پێمان بڵێ سەرچاوەی دارایی NRT چییە کە خەرجییەکەی دەیان ملیۆن دۆلارە".

سه‌رچاوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ داوای یاسایی لە سەر کەناڵەکە تۆمار دەکەن لە سەر ئەو درۆ و چەواشەکارییەی کردوویانە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.