Erbil 41°C شەممە 20 تەمووز 11:58

ئێران: دان به‌ حكوومه‌تی ئێستای تاڵیبان نانێین

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان وه‌ك ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به‌ حكوومه‌تی ئێستای ئه‌فغانستان نانێن كه‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان پێكی هێناوه‌، داواشی كرد له‌و وڵاته‌ حكوومه‌تێكی گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری دابمه‌زرێت.

حوسێن ئه‌میر عه‌بدئه‌لهه‌یان ئه‌مرۆ پێنجشه‌م بۆ ئاژانسی (ته‌سنیم) گوتی: ئێمه‌ له‌ ئێران ڕازی نین به‌و حكوومه‌ته‌ی ئێستا له‌ ئه‌فغانستان هه‌یه‌ و حكوومه‌تێكه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای گشتگیر و سه‌رتاسه‌ری دانه‌مه‌زراوه‌، ئه‌م بۆچوونه‌شمان ڕاسته‌وخۆ به‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌فغانستان گه‌یاندووه‌.

گوتیشی: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دان به‌ ده‌سته‌ی حوكمڕانی ئێستای ئه‌فغانستان دانانێین، هه‌روه‌ها پێداگیریش له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی گشتگیر بۆ هه‌مووان ده‌كه‌ینه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا تاڵیبان نوێنه‌ری هه‌موو گه‌لی ئه‌فغانستان نییه‌، به‌ڵكو نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌یه‌كی بچووكی ئه‌و وڵاته‌یه‌.

پارساڵ له‌ رۆژی 15ی ئاب ئه‌فغانستان دووباره‌ كه‌وته‌وه‌ ده‌ستی تاڵیبان، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ پایته‌ختی جێهێشت و نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر هێرشی تاڵیبان خۆی رابگرێت، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جێهێشتنی ئه‌و وڵاته‌یان ڕاگه‌یاند.

هه‌ر له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ شاره‌كان و دواتریش وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، دۆخێكی ناله‌باری مرۆیی هاته‌ كایه‌وه‌ و به‌ هه‌زاران كه‌س ئاواره‌ بوون و به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌سیش به‌ فڕۆكه‌ بۆ وڵاتان گواسترانه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.