ماوه‌یه‌كه هه‌ست و سه‌رنجم بۆلای گوڵزاری كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیار ده‌چێت، ئه‌و هونه‌رمه‌نده سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كانی وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری( قانوون) ده‌ركه‌وت له‌ناو تیپێكی مۆسیقای كوردی( تیپی مۆسیقای هونه‌ری هه‌ولێر) كه پانتاییه‌كه‌ی فراوانی له هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی دا هه‌بووه‌و توانیویه‌تی خزمه‌تێكی گه‌وره به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بكات، دواتر له‌ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ر دا به‌رده‌وامه و ، له‌ڕێگه‌ی ئامێری( ڤیۆلۆن) ه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت و له‌كارو چالاكییه‌كانی تیپه جوانه‌كه‌ی كوردستان و شاره‌كه‌ی كۆیه ( تیپی مۆسیقای باواجی) .
هونه‌رمه‌ندێك ، هێمن و له‌سه‌ره‌خۆ ، دڵسۆز‌و خه‌مخۆر بۆ هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان، ئه‌ندازیارێكی به‌سه‌لیقه بۆ تۆماركردنی ده‌نگی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كان،
ئه‌ویش هونه‌رمه‌ند ( جه‌لال عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ عه‌زیز) ه.
ساڵانێكه به‌به‌رده‌وامی خزمه‌ت به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كات و ، جێ ده‌ستی دیاره ، له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه مه‌به‌ستم بوو بیدوێنم و دواتر چه‌ند پرسیارێكم نارده خزمه‌تیان، هونه‌رمه‌ند به‌لوتفه‌وه به‌كورتی و به‌پوختی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی داومه‌ته‌وه.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ، له ساڵی (1957) له‌گه‌ڕه‌كی ( قه‌ڵات) ی شاری كۆیه چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه ،
باوكی هونه‌رمه‌ند( عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ) هونه‌رمه‌ندێكی
( زوڕنا) ژه‌نی ئه‌و شاره بووه،
وه‌ك هه‌موو منداڵێكی ئاسایی له‌ته‌مه‌نی دیاریكراودا ، واته ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵی خراوه‌ته به‌رخوێندن، بۆ په‌روه‌رده‌و فێربوونی ئه‌لف بێی كوردی، ساڵی (1963) یه‌كه‌م قۆناغی خوێندنی له قوتابخانه‌ی( زانست)، ئه‌و كاته مامۆستا( سابیر ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه بووه.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ ، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا ، منداڵێكی هێمن و له‌سه‌ره‌خۆ بووه، له‌پشووی هاویندا خۆی به‌كاركردنه‌وه سه‌رقاڵ كردووه وبۆته شاگرد
( چایچی) له شاری كۆیه.
هه‌میشه به‌سه‌رنجه‌وه له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی ژیانی هونه‌رمه‌ندان ده‌ڕوانم، چونكه‌سه‌ره‌تا و ده‌ستپێك و دۆزینه‌وه و كاریگه‌ری هونه‌ر به‌شێكی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه‌و بۆ وانه‌ی سروود و مامۆستا دڵسۆزه‌كانی هونه‌ر، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جوان و پڕ هه‌ستی هونه‌ریی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر قوتابیه‌كان داناوه‌و هانیان داون كه به‌رده‌وام بن ، هونه‌ر ژیانه‌و پڕ له‌خۆشه‌ویستی یه، له هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار جه‌لال عه‌زیزم پرسیی:
پرسیار : ئایا هیچ كاریگه‌ریی وانه‌ی سروود و مامۆستای هونه‌رتان له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر بووه ؟ به‌شداری هیچ چالاكییه‌كی قوتابخانه‌كه‌تان كردووه؟
وه‌ڵام : بێگومان هه‌ر زۆر كاریگه‌ری وانه‌ی سروود و مامۆستای هونه‌رم له‌سه‌ر بووه، مامۆستا ( زاهیر محه‌مه‌د) مامۆستامان بوو، كاتێك ده‌هاته پۆله‌وه به‌ڕوویه‌كی خۆشه‌وه ئامێرێكی موزیكی ده‌هێنا و عه‌زفی بۆ ده‌كردین، زۆر پێی سه‌رسام بووم و سه‌رنجم له‌ده‌ست و په‌نجه‌ی ده‌دا، هه‌روه‌هابه‌شداریم هه‌بووه له‌ئاهه‌نگ و چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌كه‌م وه‌ك ( كۆرس).
مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( زاهیر محه‌مه‌د ، ناسراو به زاهیر مه‌دانه) له‌ساڵی (1939) له‌گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی شاری كۆیه له‌دایكبووه، له‌ساڵی (1965) ڕاژه‌كه‌ی له‌شاری (كوت) ده‌گوازرێته‌وه بۆ زێده‌كه‌ی،بۆ شاری كۆیه، له‌قوتابخانه‌ی ( زانست) ده‌ست ده‌كات به‌وانه وتنه‌وه به‌قوتابیه هاوشارییه‌كانی، هونه‌رمه‌ند جه‌لال عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ یه‌كێك بووه له‌قوتابییه‌كانی هونه‌رمه‌ند.
هونه‌رمه‌ند ساڵی (1969) قۆناغی سه‌ره‌تایی ته‌واو ده‌كات و ، بڕوانامه‌ی قۆناغی ناوه‌ند‌یش له كۆیه وه‌رده‌گرێت، له‌قۆناغی ناوه‌ندی هونه‌رمه‌ند ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری هونه‌ریی شێوه‌كاری، به‌ڵام هه‌ست و حه‌زوو ئاره‌زووی به‌لای مۆسیقادا كه‌مه‌ندكێشی ده‌كات.
بۆمه‌به‌ستی درێژه‌دان به خوێندن هونه‌رمه‌ند ڕووده‌كاته شاری هه‌ولێر و له‌خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر، به‌شی گشتی وه‌رده‌گیرێت. به‌رده‌وام ده‌بێت له‌خوێندن و بڕوانامه‌ی ( مامۆستا) یه‌تی به‌ده‌ست دێنێت، وه‌ك مامۆستا داده‌مه‌زرێت.
پرسیار : كاریگه‌ریی زێده شیرینه‌كه‌ت شاری( كۆیه) تاچه‌ند له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی به‌ڕێزتان هه‌یه؟ به‌مه‌رجێك شاره‌كه‌تان لێوانلێوه له هه‌موو خه‌سڵه‌ته جوانه‌كانی ژیان ، وێژه ، هونه‌ر ، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند؟
وه‌ڵام : كۆیه زێدمه و شانازیی ده‌كه‌م له‌و شاره لێوڕێژه له‌جوانی له‌دایكبووم و تێیدا په‌روه‌رده‌و گه‌وره بووم ، چۆن كاریگه‌ریی له‌سه‌رم نه‌بووه ، بێگومان زۆری هه‌بووه، له‌لایه‌ك شاری شاعیران و نیشتمان په‌روه‌رانه، له‌لایه‌كی دیكه خاوه‌نی چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌توانا له‌بواری مۆسیقا و مه‌قام و ده‌نگبێژیدا، هه‌روه‌ها خاوه‌نی تیپی مۆسیقای باواجی یه ، ئه‌وانه هه‌موویان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ریم داناوه.
پرسیار : ساڵی چه‌ند وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیار به‌ده‌ركه‌وتن ؟ یه‌كه‌م ده‌ستپێك و چالاكی هونه‌ریتان له‌كوێ بوو؟ وه‌ك تاك ده‌ركه‌وتن یان له‌گه‌ڵ گرووپ و تیپی مۆسیقا ؟
وه‌ڵام : من له‌ساڵی (1973) وه له‌شاری كۆیه تاكو ئێستا به‌رده‌وامم له‌سه‌ر كاری هونه‌ریی ، یه‌كه‌مجار له‌ساڵی (1973) له ( مه‌ڵبه‌ندی لاوان _ مركزالشباب) له‌گه‌ڵ براده‌ران كاری هونه‌ریم ده‌ستپێكردووه وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری ( عود) ، دواتر له‌ساڵی (1975) بۆیه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ تیپی باواجی به‌شداریم كرد له‌ئاهه‌نگی جه‌ژنی ( نه‌ورۆز).
پرسیار : سه‌ره‌تا به‌ڕێزتان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری ئامێری ( قانوون) له‌ناو تیپی هونه‌ری هه‌ولێر له‌ڕێی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوكه‌وه ده‌ركه‌وتن ، بۆ له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری ناوبراو به‌شداربوون؟
وه‌ڵام: من له‌ساڵی (1977 تا ساڵی (1980) له‌تیپی هونه‌ریی هه‌ولێر وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری ( قانوون) به‌شداربووم له‌گه‌ڵ تیپی ناوبراو، بۆ له‌گه‌ڵیان به‌شداربووم ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و كاته من له‌خانه‌ی مامۆستایانی هه‌ولێر ده‌مخوێند و مه‌به‌ستم بوو له‌هونه‌ردانه‌بڕێم.
له‌و ماوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیار به‌شداریم كرد له تۆماركردنی (21) به‌رهه‌می ناوازه له‌گۆرانی و مۆسیقا،هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تۆماركردنی كاسێتێك به‌رهه‌می گۆرانی میللی بۆ هونه‌رمه‌ندانی هه‌ولێر و هونه‌رمه‌ند ( ئیبراهیم سابیر ) له‌كۆیه ، ئه‌و به‌رهه‌مانه پێیان ده‌وترێ هونه‌ری سه‌رده‌می زێڕین ،ساڵانێكی خۆش بوو له‌ژیانی هونه‌ریم.
پرسیار : كه‌ی به‌یه‌كجاری گه‌ڕایته‌وه شاری كۆیه ؟
وه‌ڵام : دوای تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر و وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی خانه‌ی مامۆستایان ، له‌ساڵی (1980) گه‌ڕامه‌وه شاره‌كه‌ی كۆیه و له‌ڕێكه‌وتی ( 30/10/1980) وه‌ك مامۆستا دامه‌زرام و یه‌كه‌م ده‌ست به‌كاربوونم له‌گوندی ( كێشكێ) و دواتر ڕاژه‌كه‌م گواسترایه‌وه بۆ گوندی ( جه‌لی) .
پرسیار : ده‌كرێت باسی ساڵی (1983) مان بۆ بكه‌یت سه‌باره‌ت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بۆ تیپی باواجی كۆیه ، به‌بڕیارێكی شۆڤێنیانه‌ی حیزبی به‌عس له‌ساڵی (1975) مۆڵه‌تی كاركردنی له‌و تیپه مۆسیقیه خاوه‌نی مێژوویه‌كی هونه‌ری جوان بوو مۆڵه‌تی كاركردنی لێسه‌نده‌وه..! كێ بوون ئه‌و هونه‌رمه‌نده دڵسۆزانه‌ی ڕۆڵیان هه‌بوو له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته؟
وه‌ڵام : ساڵی (1982) له‌زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كان ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵك دژ به حكومه‌تی به‌عس ده‌ستی پێكرد ، جه‌ماوه‌ری كۆیه‌ش به‌هه‌مان شێوه دژ به‌و ده‌سه‌ڵاته ڕاپه‌ڕین، پاشان حكومه‌ت له‌ساڵی (1983) وه‌زیرێكی نارده كوردستان تا له‌نزیكه‌وه بزانرێت داواكاری خه‌ڵك چییه و چی ده‌وێت؟! ئه‌و وه‌زیره كه‌هاته كۆیه ناوی
( مه‌لاماتۆڕ) بوو، له‌فولكه‌ی ( حاجی قادر) قسه‌ی بۆخه‌ڵكی شار ده‌كرد، له كۆیه ( ثقافه جه‌ماهیری) هه‌بوو ڕۆژانه پرۆڤه‌ی مۆسیقامان ده‌كرد، نزیكیش بوو له‌وشوێنه، منیش نووسراوێكم نووسی تایبه‌ت بوو به ( گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی تیپی باواجی)، نووسراوه‌كه‌م دایه ده‌ست هونه‌رمه‌ند ( كۆسره‌ت حاجی) كارمه‌ندی ئه‌وێ بوو ، پێم ووت بڕۆ بیده به‌وه‌زیر ، ئه‌و براده‌ره‌مان چوو نامه‌كه‌ی دایه ده‌ستی و خوێندییه‌وه و وتی ( وابزانه گه‌ڕاوه‌ته‌وه) ؟!
دوای هه‌فته‌یه‌ك نووسراوێك به‌فه‌رمی له‌هه‌ولێره‌وه هات بۆ قایمقامیه‌تی كۆیه، داواكرابوو تیپی باواجی نووسراوێك بنووسێت بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی( مۆڵه‌ت) ی كاركردن به‌شێوه‌ی فه‌رمی، نووسراو ئاماده‌كرا به‌ڵام كه‌س نه‌بوو بیباته هه‌ولێر هه‌ریه‌ك به‌بیانوویه‌ك ..!
من و هونه‌رمه‌ند و مامۆستا ( سه‌عدوڵڵا محه‌مه‌د) ژه‌نیاری ئامێری ( ئۆكۆردیۆن) پێكه‌وه چوینه هه‌ولێر و نووسرامه‌كه‌یان گه‌یانده شوێنی مه‌به‌ست، دوای مانگێك به‌فه‌رمی مۆڵه‌تی كاركردنی تیپی مۆسیقای باواجی گه‌ڕایه‌وه، دووباره مۆڵه‌تی كاركردنی تیپمان گه‌ڕانده‌وه ، له‌گه‌ڵ چه‌كێكی پاره به‌بڕی ( 6) هه‌زار دیناری سویسری ئه‌و كات، هه‌واڵێكی خۆش بوو ئیتر ده‌ست كرا به نوێكردنه‌وه‌ی تیپی باواجی و به‌رده‌وام بووین له‌كارو چالاكی و تێكۆشانی هونه‌ریی.
پرسیار : له‌ساڵی چه‌ند به‌ڕێزتان بوون به ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه ؟
وه‌ڵام : له‌ساڵی (1983) بوومه ئه‌ندام له‌تیپ ، وه‌ك ( ژمێریار) ی تیپ كارم كردووه ،پاشان ئه‌ندازیاری ده‌نگیش بووم و له‌هه‌موو كاره هونه‌رییه‌كان بۆنه‌ی خۆش و ناخۆش ، ئاهه‌نگ و تۆماركردنی گۆرانی له‌ستۆدیۆی باواجی به‌شداربووم به خۆشحاڵییه‌وه .
پرسیار : له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر،وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری ( قانوون) ده‌ركه‌وتوون ، له‌شاری كۆیه و له‌چالاكییه هونه‌رییه‌كان ژه‌نیاری ئامێری ( كه‌مانچه -ڤیۆلۆن) له‌ساڵی (1980) ه‌وه ده‌رده‌كه‌ون ؟ ئایا شاره‌زایتان له‌هه‌ردوو ئامێره‌كه‌دا هه‌یه؟
وه‌ڵام : حه‌زوو ئاره‌زووم بۆ مۆسیقا زۆر بوو ، له‌ساڵی (1973) خۆم ئامێرێكی قانوونم دروست كرد به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و بچووك، خۆم پێوه سه‌رقاڵ كرد تافێری بووم، دوایی خۆم فێری ئامێری( عود) و پاشان
( كه‌مان و گیتار و ئۆرگ) و كه‌مێك له ( ساز) یش كرد .
پرسیار : كه‌واته به‌ڕێزتان خۆڕسك دروست بوون ؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ خۆم خۆم فێركرد ئه‌وه‌ش ده‌رئه‌نجامی حه‌زێكی زۆرم بۆ مۆسیقا بوو.
پرسیار : وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیاری ئامێری قانوون و خه‌ڵكی شاری كۆیه و ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه ، خوێندنه‌وه‌تان بۆ هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر تاهیر _ مه‌لائه‌نوه‌ر) وه‌ك یه‌كه‌م ژه‌نیاری كوردی ئامێری قانوون چییه؟
وه‌ڵام : مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( ئه‌نوه‌ر تاهیر ) ( ڕۆحی شادبێت) به‌مامۆستای خۆمی ده‌زانم ، چونكه فێری مه‌قاماتی كردم و هه‌میشه ڕێنیشانده‌رم بووه.
هونه‌رمه‌ند ئه‌نوه‌ر تاهیر ناسراو به ( مه‌لائه‌نوه‌ر) له‌ساڵی (1941) له‌گه‌ڕه‌كی قه‌ڵاتی كۆیه به‌دنیاهاتووه ، له‌ڕێكه‌وتی 14/1/1996) كۆچی دوایی كردووه یادی هه‌ربه‌رزو به‌ڕێز بێت.
پرسیار : جیا له كاری ژه‌نینی ئامێره‌كانی مۆسیقا، به‌ڕێزتان له‌ناو تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه، ڕۆڵێكی گرنگتر ده‌بینن، ئه‌ویش ڕێكخستنی ده‌نگه ، واته وه‌ك ئه‌ندازیارێكی به‌توانای ده‌نگ ده‌ركه‌وتوون ، ئایا چۆن فێری ئه‌و كاره بوون ؟ به‌شێوه‌ی زانستی خوێندووتانه ؟ یان حه‌زوو ئاره‌زوو یان له‌په‌رۆشیتان بۆ هونه‌ر و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی تیپی باواجی یه؟
وه‌ڵام : له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر حه‌زم بۆ كاره‌كه هه‌بوو، پێمخۆشبوو ئه‌و ئه‌ركه بگرمه ئه‌ستۆ، چونكه مامۆستا ( وریا ئه‌حمه‌د) به براده‌رانی تیپی باواجی گوت : كاكه جه‌لال گوێی زۆر هه‌ستیاره‌و خاوه‌نی سه‌لیقه‌یه‌كی باشه بۆكاری ستۆدیۆ و ئامێری تۆماركردن.
بۆهه‌مان مه‌به‌ست په‌یوه‌ندیم كرد به مامۆستا و هونه‌رمه‌ند وریا ئه‌حمه‌د ( 1957 گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی له‌شاری كۆیه له‌دایكبووه) به‌ڕێزیان پێی ڕاگه‌یاندم :
( دوای ئه‌وه‌ی تیپی مۆسیقای باواجی له‌ساڵی (1983) توانییان مۆڵه‌تی كاركردن وه‌ربگرنه‌وه، براده‌رانی تیپ لێوان لێو بوون له ووزه و توانای هونه‌ریی، مه‌به‌ستیان بوو به‌زووترین كات بكه‌ونه‌وه سه‌ر ڕێچكه و كار‌و چالاكی هونه‌ریی ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌وكاته من له‌شاری هه‌ولێر ده‌ژیام، ڕۆژێك مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( سه‌ردار ئه‌حمه‌د _ بابه سه‌ردار 1945 گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی _ 17/3/2019) ی ڕه‌حمه‌تی، په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم له‌وكاته‌دا من میكسه‌رێكی زۆر نایابم هه‌بوو ، مامۆستا سه‌ردار ده‌یزانی كه من ئه‌و ئامێره‌م هه‌یه ، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی گه‌وره زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم هه‌بوو، داوای میكسه‌ره‌كه‌ی كرد كه پێیان بفرۆشم بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان كاروچالاكییه‌كانی تیپی باواجی پێ تۆماربكه‌ن، به‌هه‌رحاڵ منیش نه‌م ده‌توانی قسه‌ی بشكێنم میكسه‌ره‌كه‌م پێ فرۆشتن، به‌ڵام هه‌رله‌ڕێی براده‌رایه‌تییه‌وه(6) شه‌ش مایكرۆفۆن یشیان لێستاندم و بردیان. دواتر داوایان لێكردم بچمه كۆیه هاوكاریان بم و فێریان بكه‌م ، ئه‌وكاته‌ش بۆ من سه‌خت بوو ماڵ و كارم له‌هه‌ولێر بوو ، به‌ڵام له‌به‌ر دڵی ئه‌وان چووم و كارم به‌میكسه‌ره‌كه كرد و فێرم ده‌كردن ، ئه‌وكاته كاك جه‌لال عه‌زیز و یه‌ك دوانێكی دیكه هاوكارم بوون و فێرم ده‌كردن، سه‌رنج دا له‌ناویاندا كاكه جه‌لال به‌توانایه و ڕاده‌ی وه‌رگرتنی زانیارییه‌كانی خێرایه‌وه به‌هه‌سته‌وه ده‌یڕوانییه كاره‌كه ، دواتر من بڕیارم دا چیدیكه نه‌چمه كۆیه ، مامۆستا سه‌ردار وتی نابێ و جارێ له‌گه‌ڵمان به ، منیش وتم : چیتر پێویستان به‌من نییه..! كاكه جه‌لال زۆر هه‌ستیاره‌و خاوه‌نی گوێیه‌كی هونه‌ری باشه و زۆر به‌باشیی فێربووه و ده‌توانن بۆداهاتوو پشتی پێ ببه‌ستن) (1).
پرسیار : وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیار تائێستا هیچ ئاوازتان بۆ هونه‌رمه‌ندانی تیپ یان ده‌ره‌وه‌ی تیپ داناوه ؟ كاری ئاماده‌كردن و دابه‌شكردنی مۆسیقا تان بۆ هیچ به‌هه‌رمێكی هونه‌ریی كردووه؟ ئه‌گه‌ر ئاوازتان هه‌یه چه‌ند ئاوازه؟
وه‌ڵام : نه‌خێر ئاوازم دانه‌ناوه، به‌ڵام كاری ئاماده‌كردنی گۆرانیم بۆ هونه‌رمه‌ند ( ئیبراهیم سابیر 1949 گه‌ڕه‌كی هه‌واوان له‌دایكبووه) و ( سامان تاهیر ) و بۆكاری قوتابیان له‌قوتابخانه ئاماده‌كردن و ئاوازم دناوه ، ده‌توانم بڵێم (5) ئاوازێك ده‌بێت.
پرسیار : / له‌كۆتایی ساڵی نه‌وه‌ده‌كان ئه‌لبومێك تان بڵاو كردۆته‌وه، ئه‌لبومێكی موزیكه و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم (9) تراكه ، ده‌كرێت باسی ئه‌و ئه‌لبومه و به‌رهه‌مه‌كانی و چۆن و له‌كوێ تۆمارت كردووه، ئایا له‌كاره‌كانی ئه‌و ئه‌لبومه موزكییه هیچ هونه‌رمه‌ندێكی دیكه به مۆسیقا هاوكارت بووه؟
وه‌ڵام : ساڵی (2013) ئه‌لبومێكی موزیكم تۆماركرد، پێكهاتبوو له (9) تراك ، هه‌موویان گۆرانی ڕه‌سه‌ن و پڕ چێژی هونه‌رمه‌ندانی كوردن، ئه‌و ئه‌لبوومه له ستۆدیۆی ( باواجی) تۆماركرد، هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربووی ئه‌لبومه‌كه‌م ، ئه‌م برا ئازیزانه بوون( سه‌نگه‌ر عه‌بدولخالق ، ده‌وه‌ن مه‌ولود ، ڕه‌سه‌ن فه‌تحوڵڵا به‌ئامێری( كه‌مانچه) ، توانا فاروق به ئامێری ( ئۆرگ) و لێزان قادر به‌ئامێری (كیبۆرد) و تۆماركردنی ده‌نگ و ماسترینگ.
بۆزانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌لبومه مۆسیقیه ، به‌باشم زانی ناوی تراكه موسیقیه‌كان بنووسم تالای خوێنه‌ر ڕۆشن بێت،
1/ گۆرانی قومری ،،، ئاوازی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و شاعیر ( خالید دلێر 20/8/1933_16/11/2011) .
2/ گه‌وهه‌رێ ،،، یه‌كێكه له‌شاكاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند و بلیمه‌تی نه‌مر ( حه‌سه‌ن زیره‌ك 1921_26/6/1972) .
3/ ڕێژنه ،،، ئاوازی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( محه‌مه‌دی ماملێ 1925_23/1/1999)
4/ كاڵێ ،،، ئاوازی هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار و گۆرانیبێژ ( شه‌وكه‌ت ڕه‌شید1930_17/4/1991) .
5/ كۆڵان به‌كۆڵان ،،، ئاوازی هونه‌رمه‌ند و مامۆستای مه‌قام و به‌سته ( عه‌لی مه‌ردان 1904_24/7/1981) .
6/ ساقی و شۆڕێ ،،، دوو له‌گۆرانییه‌كانی هونه‌رمه‌ند ( ناسری ڕه‌زازی 21/6/1955 سنه) .
7/ یارجوانه ،،، ئاوازی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر ( محه‌مه‌دی ماملێ)
8/ ته‌یری بێ دان ،،، ئاوازی هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر و شاعیر ( خالید دلێر)
9/ شه‌وێ نانوم ،،، ئاوازی ( سامان تاهیر)
پرسیار : ده‌كرێت ئاماژه به‌ناوی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه بده‌یت ، به‌ڕێزتان وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی ژه‌نیار هاوكاریان بوویت و مۆسیقات بۆ ژه‌نیون له‌ماوه‌ی ژیانی هونه‌ریتان؟
وه‌ڵام: بۆ من جێگه‌ی خۆشحاڵییه وه‌ك ژه‌نیارێك توانیبێتم هاوكاری هونه‌رمه‌ندانی كورد بووبێتم ، به‌ڵێ له‌گه‌ڵ زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان كاری هونه‌ریم كردووه وه‌ك ( هونه‌رمه‌ندی گه‌ل تایه‌ر تۆفیق ، حسێن عه‌لی ، ڕه‌سوڵ گه‌ردی ، فوئاد ئه‌حمه‌د، ته‌حسین ته‌ها ، قادرزیره‌ك، محه‌مه‌د جه‌زا ، ئیبراهیم سابیر ، سه‌لاح محه‌مه‌د، جه‌لال سه‌عید، شه‌هید قادر كابان، عه‌باس محه‌مه‌د، سامان كه‌ركوكی، عاره‌ب عوسمان، عه‌دنان جه‌مال ، هۆشمه‌ند زاهیر ، كاوه ژاژڵه‌یی، غه‌ریب قادر ، دیاری به‌رزنجی، جه‌بار ئه‌حمه‌د، خه‌سره‌وی ماملێ ، جه‌مالی ماملێ و شنۆ ئیبراهیم ) هه‌رئه‌وه‌نده‌م له‌یاده.
پرسیار : سه‌رسامیت به‌هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیاری نه‌ته‌وه‌كه‌ت ؟ ئایا كاریگه‌ری چ ده‌نگ و هونه‌رێكی هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌ت له‌سه‌ره وه‌ك گۆرانیبێژ ؟
وه‌ڵام : بێگومان منیش وه‌ك گوێگرێك ئه‌و مافه‌م هه‌یه سه‌رسام بم به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی نه‌ته‌وه‌كه‌م ، به‌لێ سه‌رسامم به‌هونه‌رمه‌ندانی ژه‌نیار و گۆرانیبێژی زۆرباش ، به‌و مه‌رجه‌ی كاره‌كانیان له‌خزمه‌تی هونه‌ریی كوردیدا بێت، به‌ڵام ببوورن ناو ناهێنم..!.
پرسیار : ساڵی چه‌ند هاوسه‌رگیریتان كردووه ؟
وه‌ڵام : له‌ساڵی (1992) هاوسه‌رگیریم كردووه وبه‌روبوومی ئه‌و ژیانه هاوبه‌شییه ، په‌روره‌دگار (2) كوڕی پێ به‌خشیوین به‌ناوه‌كانی ( بێژه‌ن و باوان).
پرسیار : هیچ یه‌كێك له كوڕه‌كان ڕێبواری ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌رن؟
وه‌ڵام : به‌ڵێ به‌خۆشحاڵییه‌وه ، بێژه‌نی كوڕم ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان/ به‌شی موزیك ، گۆرانیش ده‌ڵێت ، من وه‌ك باوك هاوكار و پشتیوانی بووم و هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
پرسیار : به‌پێی ته‌مه‌ن و یاسای باری شارستانی بێت به‌ڕێزتان ئێستا خانه‌نشینن، ڕۆژانه به‌چییه‌وه سه‌رقاڵن ، وه‌تائێستاش ئه‌ندامی تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه‌ن؟
وه‌ڵام : به‌كاری ڕۆژانه‌ی ماڵ و منداڵ ، هه‌روه‌ها دوكانی چاككردنه‌وه‌ی ئامێر و فرۆشتنم هه‌یه‌و پێیه‌وه سه‌رقاڵم ، له‌گه‌ڵ باواجیش هه‌ربه‌رده‌وامم له‌كارو چالاكی هونه‌ریی.
پرسیار : خوێندنه‌وه‌تان بۆ تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه ، ئه‌و تیپه‌ی مێژوویه‌كی جوانی هه‌یه له‌نێو دنیای ئاواز و گۆرانیدا ؟
وه‌ڵام : تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه ، زۆر چالاكه هه‌موو كات كاروچالاكی هه‌یه ، كاره‌كانی له‌بواری ڕه‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردیدایه ، خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی كردووه.
دواین پرسیار ئاراسته‌ی هونه‌رمه‌ند ( جه‌لال عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ) مان كرد ، لێمان پرسیی :
خوێندنه‌وه‌تان بۆ هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی له‌ئه‌مڕۆدا، بۆ هونه‌ری مۆسیقا و گۆرانی كوردی له‌په‌نجاكان تا پێش ڕاپه‌ڕین به‌سه‌رده‌می زێڕینی هونه‌ریی كوردی ناوده‌برێت ؟ هه‌رچه‌نده ئێستاش كاری هونه‌ری جوان دێته به‌رهه‌م و له‌ناو بیر و هزر و دییه‌ی گوێگر‌و بینه‌ردا ده‌مێنێته‌وه ؟!
وه‌ڵام : هونه‌رمه‌ندانی ساڵانی په‌نجاكان زۆر ڕه‌سه‌ن بوون له‌بواری هونه‌ریدا، چونكه به‌عه‌شق و خۆشه‌ویستیه‌وه كاری هونه‌رییان ئه‌نجام داوه ، كاره هونه‌رییه‌كانیان به‌زیندوێتی له‌لای گوێگر و هه‌وادارانی هونه‌ر ماونه‌ته‌وه بۆیه پێیان ده‌وترا هونه‌ریی زێڕین، به‌ڵام ئێستاش هونه‌ریی زۆرجوان پێشكه‌ش ده‌كرێت ، گه‌نج و لاوه‌كانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هونه‌ریی كرچ و كاڵ هه‌یه ، به‌ڵام وه‌ك بایه‌ك به‌بن گوێچكه دێت و نامێنێ.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ، ماوه‌ی نیوسه‌ده‌یه ڕێبوارێكی به‌ئه‌مه‌كی ڕێگا پیرۆزه‌كه‌ی هونه‌ری كوردی یه ، به‌هه‌ست و ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌ریی خزمه‌ت و تێكۆشانی هونه‌ریی ئه‌نجامداوه، له ته‌مه‌نی (46) ساڵه‌ی خزمه‌تكردنی به‌هونه‌ریی مۆسیقا و گۆرانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ، له‌باره‌ته‌قای ئه‌و مێژووه پڕ به‌خششه له ڕۆژی جیهانی مۆسیقادا ،به‌شی ڕۆشنبیری و هونه‌ریی كۆیه ، له‌ئێواره كۆنسێرتێكی مۆسیقا و گۆرانی دا له‌ڕێكه‌وتی ( 1/10/2019) ڕێز له هونه‌رمه‌ندی شاره‌كه‌یی و ئه‌ندامی دێرینی تیپی مۆسیقای باواجی ده‌گرێت، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و مێژووه جوانه‌دا پێی ده‌ڵێم ماندوو نه‌بیت و سوپاس بۆ تێكۆشان و به‌خششی هونه‌ریتان.
هونه‌رمه‌ند جه‌لال عه‌زیز ، برایه‌كی به‌ناو ( جه‌بار عه‌زیز) ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ست و په‌نجه شیرینه، ژه‌نیاری ئامێری ( ڤیۆلۆن) ه له‌تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه، له‌ڕێی ماسنجه‌ره‌وه پێوه‌ندیم پێوه‌كرد ، به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی بۆ هونه‌رمه‌ند جه‌لال عه‌زیز ، ( مامۆستا جه‌لالی برام هونه‌رمه‌ندێكی خۆڕسكی پڕ توانا و تلاش بووه، له‌ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر كاری هونه‌ریی ، دیاره سه‌ره‌تا به‌ئامێری ( قانوون) ده‌ستیپێكردووه و له‌هه‌موو چالاكییه‌كانی شاری كۆیه‌و تیپی هونه‌ریی هه‌ولێر و دواتر تیپی باواجی وه‌ك ژه‌نیاری ئامێری ( ڤایۆلین) ، هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌ندازیاری ده‌نگ ڕۆڵی زۆر گرنگی هه‌بووه ، هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی گه‌لێك تایبه‌تمه‌ندییه: ژه‌نیارێكی پڕ هه‌ست و به‌دیقه‌ت، وورد و زیره‌ك و پڕ نه‌رم و شیرین له‌ژه‌نینی مۆسیقادا و كاری هه‌میشه پڕ سۆڵۆ، زۆر گرنگی به‌داینامیك و ڕیتم و هاوئاهه‌نگی گرووپ ده‌دات، نه‌خشی سه‌ره‌كیی هه‌یه له‌سه‌ر قورسایی تیپ و ناو هاوڕێیان و زۆر بابه‌تی تریش له‌گه‌وره‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده هه‌یه) (2).
هەروەها یەکێک لە هونەرمەندە ئازیزەکانى تیپى مۆسیقاى باواجى هونەرمەند ( ئارەزوو ئیسماعیل مەنسوور ) بەهەستە جوانەکەى بەوشێوەیە خوێندنەوە دەکات بۆ مامۆستا و ئەندامى دێرینى تیپەکەى ( مامۆستا جەلال عەزیز یەکێک لە رەمزە جوانەکانی مۆسیقای کۆیە، هونەرمەندێکی خۆڕسک و دەستڕەنگینە، دەکرێت بڵێین خۆی خۆی پێگەیاندووە، لە ژیانی ڕۆژانەیدا کەسێکی جددی و وردە. لە قسە و نوکتە خۆشەکانی و بەسەرهاتەکانی ژیانی تێر نابیت. هەموو شتێک لای ئەو قەدر و قیمەتی خۆی هەیە، زۆر گرنگی بەتەندروستی و پاک و خاوێنی و ڕێک و پێکی دەدات. دڵی ناسکە، حەزی لە خواردنی خۆش و بەتامە و شتی باش نەبێت نایکڕێت. هەندێک شت لای ئەو جێگیر و نەگۆڕە. هەر کەسێک لە نزیکەوە بیناسێت خۆشی دەوێت...) (3).
ده‌خوازم هونه‌رمه‌ند جه‌لال عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ ته‌مه‌ندار و پڕ ته‌ندروست بێت ، كاروانی هونه‌ریی ئه‌و خانه‌واده‌یه به‌رده‌وام و مه‌شخه‌ڵی هونه‌ریی مۆسیقا و ئاواز هه‌میشه گه‌شاوه بێت.
جه‌مالی ده‌لاك ( 24/5/2023) هه‌ولێر.
سه‌رچاوه :
په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مامۆستا و هونه‌رمه‌ند ( وریا ئه‌حمه‌د) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ( 21/5/2023) .
په‌یوه‌ندی له‌ڕێی ماسنجه‌ره‌وه به هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( جه‌بار عه‌زیز زه‌ینه‌ڵ) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ( 21/5/2023) ( هه‌ولێر _كۆیه) .
په‌یوه‌ندی له‌ڕێی ماسنجه‌ره‌وه به هونه‌رمه‌ندی ژه‌نیار ( ئارەزوو ئیسماعیل مەنسوور) ڕۆژی سێ شه‌ممه ( 23/5/2023) ( هه‌ولێر _كۆیه) .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.