Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 20:17

بۆ ئەوەی زوو بخەویت ئەم کارە مەکە

کوردستان TV
100%

توێژینەوەیەک دەریخستووە کە پۆستکردن لە سۆشیال میدیا پێش خەوتن کێشە بۆ خەو دروست دەکات و ڕێگری لە دەردانی هۆڕمۆنەکانی خەو دەکات.

لە توێژینەوەیەکدا کە لە زانکۆی دووک لە ئەمریکا ئەنجام دراوە دەرکەوتووە، پۆستکردن لە سۆشیال میدیا پێش خەوتن، لەوانەیە لەو کاتەی کە بڕیارت داوە بخەویت 3 کاتژمێر دوابخات، چونکە ئەو کەسە لە حاڵەتێکی چاوەڕوانی جێدەهێڵێت.

لە توێژینەوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە بەهۆی چاودێریکردنی لایک و کۆمێنتەکان دەردانی ئەدریناڵین زیاد دەکات، کە ڕێگری لە دەردانی هۆڕمۆنەکانی خەو دەکات، هەروەها ڕێژەی دەردانی هۆڕمۆنی دۆپامین بەرز دەبێتەوە کە هۆڕمۆنی بەختەوەرییە و چالاکیی دەروونی وریایی بەرز دەکاتەوە.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە بەرکەوتن بە تیشکی شینی مۆبایلەکانمانەوە سوڕی خەو تێکدەدات.

شێوازی ژیان تەندروستی هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.