Erbil 15°C شەممە 25 ئایار 05:34

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر دزی و گه‌نده‌ڵی ئاشكرا بكات ملیۆنان دینار پاداشت ده‌كرێ

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی ئاشكرای كرد كه‌ به‌گوێره‌ی یاسای پاداشتی زانیاریده‌ر ژماره‌ 33ی ساڵی 2008، هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی یاخود دزییه‌ك ئاشكرا بكات پاداشتێكی گه‌وره‌ی پێ ده‌درێ كه‌ خۆی له‌ ملیۆنان دینار ده‌بینێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی بڵاوی كردۆته‌وه‌، پاداشته‌كه‌ ته‌نیا هاووڵاتییانی ئاسایی ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت و كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیش ده‌توانن زانیاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و پاره‌ی دزراوی گواستراوه‌ و نه‌گواستراوه‌ بده‌ن به‌و مه‌رجه‌ی دزی و گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ له‌ دوای ڕێكه‌وتی 9/4/2003 كرابێت.

گوتیشی: جگه‌ له‌ دزینی پاره‌‌، هه‌واڵدان له‌سه‌ر ئاسه‌واری مێژوویی دزراو، یاخود كه‌یسی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی و دارایی و تاوانی دزی و گه‌نده‌ڵی و ساخته‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ فه‌رمییه‌كان پاداشتی له‌گه‌ل ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ ببێته‌ هۆكاری ده‌ستگیركردنی تاوانباره‌كه‌.  

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: به‌گوێره‌ی یاسای پاداشتی زانیاریده‌ر ژماره‌ 33ی ساڵی 2008، وه‌زیر یاخود سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكان بۆیان هه‌یه‌ رێژه‌ی 5%ی ئه‌و پاره‌یه‌ی دزراوه‌ بده‌ن به‌ هه‌واڵده‌ر و زانیاریده‌ر‌ به‌مه‌رجێك قه‌باره‌ی دزی و گه‌نده‌ڵییه‌كه‌ له‌ 100 ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش به‌های دزییه‌كه‌ له‌ 100 ملیۆن دینار زیاتر بوو، رێژه‌ی 3%ی كۆی پاره‌ی دزینه‌كه‌ ده‌درێت به‌ زانیاریده‌ر.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ چه‌ند رێگه‌یه‌كیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریده‌ر زانیارییه‌كان بگه‌یه‌نن به‌ ده‌سته‌كه‌یان ئه‌وانیش به‌ رێگه‌ی ژماره‌ی ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یل و هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی فه‌رمی ده‌سته‌كه‌یان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.