Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 18:07

سزای لەسێدارەدان بۆ سەركردەیەكی داعش دەركرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند كە سزای لەسێدارەدان بۆ سەركردەیەكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش بەتاوانی ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی لە پاریزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەركراوە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە دادگای تاوانەكانی بابل بەتاوانی تەقاندنەوەی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو لە ناحیەی سەقڵاوییە باكووری رۆژئاوای شاری فەلـلوجە سەربە پارێزگای ئەنبار كە بەھۆیەوە چوار سەرباز كوژراون و 22ی دیكەیش برینداربوون، سزای لەسێدارەدانی بۆ سەركردیەكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەركردووە.
راشیگەیاندووە كە تیرۆریستەكە، بەرپرسی سەربازیی گشتیی بووە لەبەناو ویلایەتی جەزیرە سەربە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای ئەنبار.
باسی لەوەیش كردووە كە سزاكە، پشت بەستن بە بڕگەكانی ماددەی چواری تیرۆر دەركراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.