Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 16:09

دوو ئەندامی تۆڕەکانی بەقاچاخبردنی نەوت دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی دوو ئەندامی تۆڕەکانی بە قاچاخبردنی نەوتی ڕاگەیاند کە لەناو کێڵگەیەکدا لە بەغدای پایتەخت نەوتیان لە بیرێکی نەوت دەرهێنابوو.

لە ڕاگەیەنراوێک شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق پشتبەست بە زانیاری هەواڵگری و چاودێریکردنی تەکنیکی ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ و مەفرەزەکانی نەوت و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و پشکنین توانی بیرێکی نەوت بدۆزێتەوە لەناو کێڵگەیەکدا لە ناوچەی ئەلفەحامە لە بەغدا کە تۆڕێک لە ڕێگەی بۆرییەوە نەوتیان لەبیرەکە دەرهێنابوو و قاچاخچییەتیان پێوەکردبوو.

لە ڕاگەیەنراوەکە باس لەوەش کراوەکە لە هەمان شوێن توانرا دوو ئەندامی تۆڕەکانی قاچاخچییەتی نەوت دەستگیر بکرێن، کە هەڵسابوون بە دەرهێنانی نەوت و قاچاخییەتی پێکردنی.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق جەختی کردۆتەوە کە ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە تۆمەتباران گیراوەتەبەر.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.