Erbil 30°C شەممە 20 تەمووز 06:12

هه‌ڵمه‌تی كوتانی منداڵان له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌ژێر ناونیشانی (منداڵه‌كه‌ت خۆش ده‌وبێت، بیكوته‌، بیپارێزه‌)‌ هه‌ڵمه‌تێكی كوتانی منداڵانیان بۆ فره‌ ڤاكسین ده‌ستپێكردووه‌ و تا چه‌ند رۆژی تریش به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاوی كرده‌وه‌: بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف، هەڵمەتێكی كوتانی فرە ڤاكسین ئه‌نجام ده‌درێت بۆ مناڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵی.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه‌ ده‌ستی پێ كردووه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لە خانەواده‌كان كرد هاوكاری تیمەكانی كوتان بكەن و بە كوتانی مناڵەكانیان بەشداریی كارا لەم هەڵمەتەدا بكەن.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.