Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:31

نیشانە پێشوەختەكانی وشكبوونەوەی لەش بزانە

کوردستان TV
100%

ڕەنگە وشكبوونەوەی دەم وەك كێشەیەكی گەورە نەبێت بۆت، بەڵام دەتوانێت ببێتە نیشانەیەكی ئاگاداركردنەوە  كە جەستەت پێت بڵێت كە هەست بە باشی ناكات.
لە بەرامبەردا شاری پزیشكی شا عەبدوڵڵا لەسعوودییە دیارترین نیشانەكانی سەرەتایی وشكبوونەوەی لەشی ئاشكرا كردووە، كە گرنگترینیان بەم شێوەیەن:
بۆنی بەهێزی میز،هەستكردن بە تینوێتی و سەرگێژخواردن ،ووشكبوونی دەم،میزكردنی كەمتر لە ئاسایی، ماندووبوون،ڕەنگی تۆخی میز.
هەروەها وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاندووە، كە ووشكبوونی جەستە كاتێك ڕوودەدات كە ڕێژەی ئاو لە جەستەدا كەمتر بێت لەو بڕە لەدەستچووەی كە لە ڕێگەی ڕشانەوە، سكچوون، هەناسەدانەوە، ئارەقەكردنەوە، یان میزكردنەوە، روودەدات.
ئەو كەسانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە ،دەتوانن شلەی قەرەبووكەرەوە بخۆنەوە، یان لە حاڵەتە توندەكاندا لە ڕێگەی خوێنبەرەوە وەریبگرن.
لە حاڵەتەكانی سكچوونیشدا ئەگەر هۆكاری وشكبوونەوەی لەش هەوكردنی بەكتریا بێت، ئەوا پزیشك دەتوانێت دەرمانی دژە زیندەیی و دەرمانی دژە ڕشانەوە پێشنیار بكات.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.