Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 18:39

یانەی دەنڤەر ناگتس تەنها یەک هەنگاوی ماوە بگاتە یاری کۆتایی خولی ئەمریکا بۆ تۆپی باسکە

کوردستان TV
100%


لە میانی پاڵەوانێتی خولی ئەمریکا بۆ تۆپی باسکە، یانەی دەنڤەر ناگتس بە ئەنجامی 119-108 لە یانەی لۆس ئەنجلیس لەیکەرزی بردەوە.

یارییەکانی هەڵبژاردنی یانەکانی پاڵەوانێتی خولی ئەمریکا بەردەوامن و یانەی دەنڤەر ناگتس لە سێیەم رووبەڕووبوونەوەدا، توانی بەسەر یانەی لۆس ئەنجلیس لەیکەرزدا سەربکەوێت.

لە ئەگەری سەرکەوتنی یانەی دەنڤەر ناگتس لە یاریگای یانەی لۆس ئەنجلیس لەیکەرز بۆ جاری چوارەم، ئەوا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا دەگاتە کۆتایی پاڵەوانێتی خولی ئەمریکا بۆ تۆپی باسکە.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.