Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 14:20

ئەمڕۆ و سبەی مووچەی 7 دامودەزگایەكی دیكە دابەش دەكرێت

کوردستان TV
100%

رۆژی چوارشەممە 10-5-2023 وەزارەتی دارایی ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان-ی بڵاوكردەوە.  
بە گوێرەی خشتەكە، ئەمڕۆ یەكشەممە 21/5/2023   مووچەی هێزی زێڕەڤانی،فەرماندەیی بەرگری فریاكەوتن،وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان ،زیندانە سیاسییەكان،دابەش دەكرێت.
هەروەها سبەی دووشەممە 22-5-2023 مووچەی وەزارەتی پەروەردە،ئەنجومەنی ئاسایش دابەش دەكرێت.
هەر لە خشتەكەی وەزارەتی دارایی هاتووە كە لە ڕێكەوتی  31/5/2023 بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی مانگی نیسان دێت .

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.