یانه‌ی پاریس سان جێرمان به ئاماده‌بوونی لیۆنیل میسی و ته‌واوی یاریزانهكادی دیكه‌ی ، ده‌ستیان به مه‌شق و راهێنانیان كرد به‌ر له‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه رووبه‌روی یانه‌ی ئۆكسێر ببنه‌وه له میانی یاریه‌كانی گه‌ری سی و شه‌شی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا.
پاریس سان جێرمان له ئێستادا به جیاوازی شه‌ش خاڵ و به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شتا و یه‌ك خاڵ له پێش نزیكترین ڕكابه‌ریه‌تی له پله‌ی یه‌كه‌م كه یانه‌ی لانسه له پله‌ی دووه‌مدایه ، تیپه‌كه‌ی راهێنه‌ر گالتیێ ئه‌گه‌ر بێت و له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن توماربكات و لانس توشی شكست ببێت یاخود له یاریه‌كه‌یدا یه‌كسان ببێت ئه‌وا به‌فه‌رمی ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی فه‌ره‌نسا به‌ر له‌وه‌ی یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه به كۆتابێت.
یانه‌ی پی ئێس جی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كانی ناوخۆی فه‌ره‌نسادا ته‌نها ده‌بێته خاوه‌ن خولی لیگاوه‌ن، چونكه له جامی فه‌ره‌نسا و چامپیۆنزلیگ نه‌یتوانی ئه‌نجامێكی شایسته به‌ده‌ستبێنێت و بتوانێن دڵی هه‌وادارانی خۆش بكات .
راهینه‌ری یانه‌ی پاریس سان جێرمان كریستۆڤه‌ر گالتیێ له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ووتی ، زۆر به‌داخم كه له‌م وه‌رزه‌دا چێژمان له سێ باشترین هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌مان نه‌بینی به‌یه‌كه‌وه ئه‌وانیش نه‌یمار و میسی و مپاپێ بوون كه به هۆكاری جیاواز له تیپه‌كه‌مان دادهبران.
ووتیشی هێشتا یاری وه‌رز ماوه و نازناوه‌كه‌مان یهكلایینهكردۆتهوه بوویه ده‌بێت خاڵی زیاتر كۆكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تاجی لیگاوه‌ن له‌سه‌رمان بكرێت ببینه پاڵه‌وان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.